دسته‌بندی نشده, دسته‌بندی نشده

ئایا ئەو پێڵاوەی لە پێی دەکەیت بۆ قەبارەی پێیەکانت گونجاوە؟

ڕاستییەکەی ئەوەیە ئێمە لە بەرانبەر ئەو هەموو خزمەتەی پێیەکانمان پێمانی دەکەن هیچیان بۆ ناکەین و گرینگییان پێ نادەیین. ئێمە هەموو ڕۆژێک قاچی خۆمان لە پێڵاوی نەگونجاودا تەنگەتاو دەکەین و یەکسەر ئیهمالیان دەکەین و تا ئەو کاتەی تووشی کێشەی جییدی نەبن ئاوڕیان لێ نادەینەوە و کاتێک قاچمان تووشی کێشە و نەخۆشی دەبن ئەوسا بیریان دەکەوین و لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆکە پێڵاوەکان وەک پێویست گونجاو نین.

بۆ دەستنیشان کردنی پێڵاوێکی گونجاو دەبێ دوو فاکتەر بۆ دیاری کردنی قەبارەی پێ لە بەرچاو بگرین:

  •   لە سەر پێ تا ژێر پاژنەی پێ
  •   لە قامکی پەنجەی پێیەکان تاکوو لای پاژنە

دەبێ قەبارە و قیاسی هەر دوو قاچەکانت بە جیا دیاری بکەییت و دەبێ هەمیشە گەورەترین قەبارە لەبەرچاو بگریت و ئەگەر قەبارەی پێیەکانت 9 بێ دەبێ قیاسەکەی بە 9 و نیو بێت.

دەبێ پێڵاوەکەت شوێنی گونجاوی هەبێ بۆ هەموو پەنجەکانی پێ و نابێ پەنجەکان لە سەر یەک بکەون.

کڕینی پێڵاوی نوێ بۆ پڕۆڤەی وەرزشی:

ئەگەر نینۆکی پەنجەی پێیکانت لە کاتی پڕۆڤە و وەرزش زیانی پێ گەیشت و یان قاچەکات تووشی هەو کرتدن بلۆقە بوون، دەبێ پێڵاوەکانت بگۆڕی.

هەندێ جار لەوانەیە پێڵاوی نەگونجاو قاچەکانت تووشی پینە بکات و لە بەرانبەردا، گرینگی دان بە جۆرەی کە قاچەکانمان لە سەر زەوی دادەدنین دەتوانێ کێشەکانی قاچ و  ئێسکەکانی شانەپێ و پاژنە چارەسەر بکات.

نۆع نموونە ئەگەر ئێسقانەکانی شانەپێ ڕوو بە ناوەوە بێ، ئەوا دەبێتە هۆی ئازاری ئەژنۆ و پشت و گەڕانەوەی شانەپێ بۆ لای دەرەوە گوشار دەخاتە سەر ئێسقان و دەمارەکانی قاچ و ئەژنۆکان تووشی کێشە دەکا.

پێویستە ماسوولکەکانی قاچر بە هێز بکەیت.

قاچەکانی بە دڵی دووهەم دادەنرێن، کەوایە دڵی دووهەم بە هێزت بکە لپمەڵەیەکی ڕێکوپێکی دەمار و دەرچە و ماسوولکە و خوێن لە قاچەکان ئیش دەکات کە بە دووهەن دڵی مرۆڤ ناو دەنرێت، چوونکە خوێن لە قاچەکانەوە بۆ دڵ دەگەڕێنێتەوە.

هەروەک مرۆڤ ئاگای لە دڵی خۆیەتی دەبێ دڵی دووهەمیش بە پڕۆڤەی وەرزشی بە هێزتر بکات و بیپارێزێت. هەموو ڕۆکێک پێویستت بە 20 تا 30 خولەک پیاسەی، ئەگەرماسوولکەی قاچەکانت گیردرا دەبێ بە مەساژ چاکی بکەیت و سەردانی پسپۆڕێکی مەساژ بکەیت.

هێور کردنەوەی قاچەکان:

پڕۆڤەیەکی خێرا بۆ هێور کردنوەی قاچەکان و دەرکردنی ماندوویەتی ئەوەیە تۆپێکی تەنیس بخەیتە ژێر پێیەکانت و قاچت لە سەری بسووڕێنتەوە و ئازاری پەنجە پێ و پاژنە و ژێر پێ کەم بکەیی، دەبێ لەم پڕۆڤەیە بەردەوام بیت و پڕۆڤەیە دووهەمیش ئەوەیە کە لە لێواری قادرمەیەک بوەستیت و و بالانسی جەستەتەت بپارێزی.

پێویستە بە پێ پەتی بڕۆیی بە ڕێدا  و پیاسە بکەیی چونکە پێڵاوەکان قاچەکانی ئێمە لاواز دەکات ..بە تایبەت لە نێو ماڵدا دەبێ پێڵاوەکانت دەربێنیت و بە پێ پەتی بگەڕیت و ئەمەش نەک هەر بۆ قاچەکانت، بەڵکو سوودی بۆ هەموو جەستەت هەیە.

ئەوەت لە بیر بێ کە ئەگەر لە هەریەک لە ماسوولکەکانت بەکارنەهێنی ئەوا لاواز دەبێ.

ڕۆیشتن بە سەر سەوزایی تەڕ و بەرد سوودی زۆری هەیە.

نینۆلی پەنجە پێ دەبێ لە کاتی خۆی کورت بکرێت و نابێ لە بنەوە بیبڕی.

ئەگەر پاژنەی پێ تووشی قڵشان بووە، دەبێ ئەوە بەشەی قاچت بە تێکەڵاوێکی سێ کەوچک هەنگوێن و یەک کەوچک چا ڕۆنی کونجی مەساژ بدەیت تا چاک دەبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە