دسته‌بندی نشده, دسته‌بندی نشده

ئایا وەرزش کردن بە بێ پڵاو ڕێپێدراوە؟

وەرزش کردن بە بێ پێلاو بابەتێکی نوێ نییە، کاتێک منداڵی ساوا دەست دەکات بە ڕۆیشتن، حەز بەوە دەکات بە پێی پەتی و بە بێ پێلاو بڕوات و زۆربەی سەماکەرەکانیش زۆر جار پێلاوەکان دەردێنن و بە پێی پەتی سەما دەکەن.

هەروەها وەرزشوانانی بەناوبانگیش وەکوو ئۆلەمپیەن زۆلا Olympian Zola Budd لە ماراسۆندان بە بە بێ پێڵاو بەشداری کێبەرکێ ماراسۆنی کرد و سەرەنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. پێدەچێت مرۆڤ لە کای وەرزش کردن بە بێ پێڵاو هەست بە ئازادیو  ئاسوودەیی زیاتر دەکات و لە زۆربەی جاریش سوودی بۆ مرۆڤ هەیە.

بەڵام ئەوەی کە ئایا وەرزش کردن بە بێ پێڵاو کارێکی تەندروستە و یان خود زیانی هەیە، بە تایبەتمەندی خودی مرۆڤەکان و جۆری وەرزشەکە دەگەڕێتەوە.

جۆەکانی وەرزش:

ورزشی بێ پێڵاو بۆ وەزشەکانی نێو ئاو و لەوان مەلە کردن و خۆ هەلدانەوە زۆر گونجاوە و بۆ وەرزشی پیلاتیس یوگا شیاو و بە سودە.خەڵک لە زۆربەی وەرزشەکان لە بەرئەوەی پێڵاو لە پێ دەکەت، لە قاچەکانی بپارێزێت و هەر وەکا دەزانین پێڵاوی باش و گونجاو زۆر بە سوودە بۆ وەرزشی وەک هەڵگرتنی قورسایی و پڕۆڤەکان. لە وڵاتانی ئەمەریکای باکوور و ئەورووپاش خەڵک تەنیا لە قەراغ ئاوەکان و لە سەر لمی کەناری دەریا بە پێ پەتی وەرزش دەکا و لە دیکەی کاتەکان و بە تایبەت بۆ وەرزشی ماراسۆن، لە ڕێگای پێڵاوی باش، قاچەکانی دەپارێزێت.

ڕاوبۆچوونە جیاوازەکان لە سەر وەرزش کردن بە قاچی ڕووت و بە بێ پێڵاو:

دەنێل لیبەرمان  Daniel Liberman توێژەری زیندەزانی گەشە لە دیمانەیەکی گۆڤاری Lower Extremity Review دەڵێ: لە پێ کردنی پێڵاوی تایبەتی دو هەنگاوی بەرز وەرزشوان دەکات بە Giantی  ناوازە. ئەگەر مرۆڤ لە سەرتاسەری ڕۆژدا پێڵ:او لە پێ بکات ئەوە دەبێتە هۆی لاواز بوونی ماسوولکەکانی ، بەڵام وەرزش کردن بە پێی پەتی ماسوولکەکانی بە ‌ێز دەکات. ڕاوبۆچوونی دیکەش لەمبارەوە هەن و ئەم بابەتە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە بەڵام نیشل واربرتوون ڕای وایە: ئەو ڕاکەرانەی بە پێ پەتی ڕادەکەن هەو کردن لە پاژنەی پێیان کەمتر دەبێ هەروەها ڕاکردن بە پێ پەتی کێشی وەرزشوان کەمتر دەکات و خێراییەکەی زیاتر دەکاتەوە.

 

مەرسییەکانی ڕاکردن بە پێ پەتی و بە بێ پێڵاو:

وەرزش کردن بە پێ پەتی و بێ پێڵاو بڕێ مەترسیشی بە دواوەیە و لەوان بەرکەوتنی پاشماوەکان و بەرد و زیان گەیاندن بە پێیەکان، لەوان بڕین و زام و تەنانەت هەو کردن و چڵکی پێ و تەنانەت لەوانەیە ئێسکەکانی پێ و پاأنە و قاچ تووشی شکاندن بێ.

پڕۆفیسۆر ساز ڕیدچ لە زانکۆی بریگهام لە دیمانەیەکی نیۆیۆرک تایمز دەڵێت: ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە یەک لە سەر بەراوەرد کردنی ئەو وەرزشوانانەی بە پێێ پەتی و بێ پێڵاوی وەرزشی و سپۆرت ڕادەکەن و ئەوانەی بە پێڵاو وەرزش دەکەن، دەریدەخات کە ئەوانەی لە کاتی ڕاکردن و وەرزش پێڵاو لە پێ دەکەن، زیاتر لە ئەوانەی لە پێ ناکەن تووشی هەو کردنی موخی ئێسقان و شکانی ئێسقانەکانی قاچ دەبن.

وەرزش کردن بە پێی پەتی ئاسانترە:

وەرزش کردن بە پێ پەتی لە ڕۆژدا بۆ قاچەکان زۆر بە سوودە، بەڵام خاتوو ئیمیلی سپیڵیچاڵ، پسپۆڕ لە پزیشکی دەزی ئاژن لەمبارەوە دەڵێت کە پێڵاوی وەرزشی گۆڕینی جووڵەی وەرزشوان خێراتر دەکات و وەرزشی وەک بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسانتر دەکات.

هەلومەرجی تایبەتی خۆت:

دواجار ئەوە تایبەتمەندی و هەلومەرجی خۆتە کە دیاری دەکات ئایا وەرزش کردن بە پێی پەتی و ڕووت بۆت گونجاوە یان وەرزش بە پێڵاوی وەرزشی. لێکۆڵینەوەکانی دوکتۆر ڕچ دەریدەخات کە زۆربەی ئەو ژنانەی بە پێ پەت و بە بێ پێڵاو وەرزش دەکەن تووشی شکانی ئێسقانەکان دەبن.

هەروەها توانای مەچکی پێ کاریگەری زۆرە لە سەر ئەوەی کە ئایا پێیەکانت بەرگەی وەرزش کردنی بە بێ پێڵاو دەگرن یا خود نا.

کێڤین کربی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵ جەخت دەکات کە ڕاکردن بە پێ پەتی بۆ ئەو کەسانەی لە تەمەنی منداڵی و مێرمنداڵیدا بەو کارە ڕاهاتوون زۆر ئاسانترە.

هەروەها تیمی نەشتەرگەری لە کۆلێجی تایبەت بە پێ و مەچەکی پێ لە بارەی مەترسییەکانی وەرزش کردن بە بێ پێڵاو هوشداری دەدەنە ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشی شەکرە دەناڵێنن و لە کۆتایی دا دەبێ مرۆڤ خۆی هەڵسەنگاندن بۆ هەلومەرج و بارودۆخی خۆی بکا و لەمبارەوە ڕاوێژی پزیشکۆ پسپۆڕ و شارەزا وەربگرێت.

ShaparShoes

وەڵامێک بنووسە