دسته‌بندی نشده, وتارەکان

بەخشینی پێڵاوی کۆن چۆنە

شەهپەڕ لەم وتارەیدا، ئەو گرووپانە دەناسێنێت کە بۆ بەخشینەوە وهەدیە کردنی پێڵاوە کۆنەکان چالاکی دەکەن.

 

دەزگا خێرخوازییەکان بۆ هەدیە کردنی پێڵاوی کۆن

 

“گرووپی پێڵاوی گۆی زەوی”:

 

ڕیسایکلینی پێڵاو - شەهپەڕ

 

ئەم گرووپە پێلاوەکان ڕیسایکلین ناکات، بەڵام هەوڵ ئەدات بۆ بەکار هێنانی دووبارەی پێڵاوە کۆنەکان، ئەوان تەنیا پێلاوی سپۆرت یان ئەوانەی بە ڕێژەی زۆر کەم بەکار هێنراون وەردەگرێت و دواتر لە ئۆسترالیا و دیکەی وڵاتان ئەدرێتە ئەو کەسانەی پێویستیان پێیە.

دەتوانی سەردانی ماڵپەڕيی گرووپەکە بکەییت و نێزیکترین لقی گرووپەکە لە شوێنی خۆت بدۆزیتەوە.

 

“گرووپی دونیایەک لە کاتی نواندن”:

 

ئەم گرووپە لە ئەمەریکایە و لە رێگای کلابەکان پێڵاوی کۆن کۆ دەکاتەوە و بۆ ئەو کەسانەی دەنێرێت کە لە دیکەی وڵاتان پێویستیان بە پێڵاوە و هەروەها جلوبەرگە کۆنەکانیش بۆ ڕیسایکلین ڕەوانەی کومپانیای “نایک” دەکات.

“گرووپی پێڵاو بۆ ڕۆح”:

 

بەخشینەوەی پێڵاو - شەهپەڕ

 

ئەم گرووپە لە 127 وڵاتی جیهاندا کار دەکات، بەڵام لەم دواییە چالاکییەکانی خۆی لە ئۆسترالیا ڕاگرتووە. گرووپی پێڵاو بۆ ڕۆح، پێڵاو دەگەیێنێتە ئەو کەسانەی پێڵاویان نییە و لەم ڕێگایەوە دەرفەتی کاریش دەرەخسێنێت. ئەم گرووپە تەنانەت یەک تاکە پێڵاویش وەردەگرێت.

 

“دەزگای خێرخوازی sal”

 

چالاکی ئەم دەزگایە تایبەتە بە پێڵاوی منداڵان و لەلایەن دایکێک دەستی پێ کرا کە دەیویست کارێکی باش لە ڕێگای پێڵاوە زیادەکانی کوڕەکەی ئەنجام بدات. باوکان و دایکان بە گشتی دەزانن کە بە هۆی گەشەی خێرای منداڵ، پێلاوەکانیان زوو بە زوو بچووک دەبێت  و چیتر بە کاری نایێ و بۆیە دەکرێت ئەو پێڵاوە، ببەخشیتە منداڵانی تر.

 

“گرووپی هاوبەشی کردنی پێڵاو”

 

 

بەخشینی پێڵاوی کۆن چۆنە - شەهپەڕ

 

ئەگەر لە بەریتانیا دەژیت، ئەوا دەتوانی پێڵاوی منداڵانە کە بە کار نایێت بدەیتە کومپانیای کلارک بۆ پێڵاو. ئەم کومپانیا هاوکاری یونیسیڤ دەکات.

ئەو پارەیە کە ڕێگای ئەم پێڵاوانە دەست دەکەوێ، تەرخان ئەدرێتە کڕینی پێداویستی قوتابخانەکان.

 

“پێلاوی تایبەتی  شرپاس”

 

ئەمەش گرووپێکی بچووکە و لە لایەن یەکێتی کلارادۆ نیپاڵ بەڕێوەدەبردرێت و پێڵاوی سپۆرت و تایبەت بە شاخەوانی چاک دەکاتەوە. پێڵاوی شاخەوانی کۆدەکرێتەو ە ئەدرێتە ئەو کەسانەی لە بەندەرەکان دەوام دەکەن و هەروەها بۆ گوندنشینەکانی نیپاڵ کە زۆربەیان لە ژێر هێڵی هەژاریدان.

Related Posts

وەڵامێک بنووسە