وتارەکان

هەموو جۆرەکانی چەرمی پێڵاو (بەشی یەکەم)

هەموو جۆرە جیاوازەکانی چەرم بۆ پێڵاو- ئەمە باشترین وتارێکە لەمبارەوە دەستت دەکەوێ!

 

چەرم بناسە:

 

هەموو جۆرەکانی چەرمی پێڵاو (بەشی یەکەم)

 

چەرم مادەیەکی هەرە تایبەتە و  هەموو تان و پۆیەکی هەڵگری چیرۆکی ژیانی ئاژەڵێکە. مرۆڤ لە درێژایی مێژوودا چەرمی بۆ دروست کردنی گەلێک شتی جیاواز بە کار هێناوە بەڵام زیاتر لە هەموو شتێکی دیکە، چرم بۆ دروست کردنی پێلاو بە کار دەهێندرێت. چەرمی بەهەم هێناو لە پێستی ئاژەڵی جۆراوجۆر تایبەتمەندی جۆراوجۆری هەیە و هەر یەکیان بۆ جۆرێکی پێڵاو بە کار دێت و ئەمەش بە مانای هەمەڕەنگی جۆرەکانی چەرمە و بۆ خۆی ئەم هەمە ڕەنگییە مرۆڤ تووشی گێژ بوون دەکا.

بەڵام تۆ خاوەنی بەختێکی بەرزی! چونکە لەم وتارەدا گەلێک زانیاری گرینگ و بە نرخ لە بارەی جۆرەکانی چەرمی پێڵاو دەخەینە بەرچاوتان  و هەر بۆیەم وتارە دوور و درێژە! کە وایە قاوەیەک بۆ خۆت دروست بکە و ئامادە بە بۆ زانیاری ناوازە سەبارەت بە چەرم.

 

بۆچی تۆ پێویستە گرینگی بدەیتە جۆرەکانی چەرم؟

 

هەموو جۆرەکانی چەرمی پێڵاو (بەشی یەکەم)

 

بناغەی بەرهەم هێنانی پێڵاوێکی چەرم، هەڵبژاردنی چەرمێکی باش و بە کۆوالێتی بەرزە، چەرمی بەهەم هێنراو لە پێستی ئاژەڵی جۆراوجۆر تایبەتمەندی جۆراوجۆری هەیە و هەر یەکیان بۆ جۆرێکی پێڵاو بە کار دێت، بڕێکی جۆرەکانی چەرم پتەوترە و بڕێکی دیکە ناسک ترە و بۆ پێڵاوی تایبەت بە بۆنە فەرمییەکان بە کار دێت. چەرمی نەرم وەکوو چەرمی Suede ئاو ناگرێتە خۆی، ئەم جۆرەش بۆ پێڵاوی سەندەل و هاوینان گونجاوە.

ئەگەر زانیاری گشتیت لە بارەی تایبەتمەندی و جۆرەکانی چەرم هەبێت، دەتوانێ هەڵبژاردنێکی دروست و گونجاو بۆ بەرهەم هێنانی پێلاو ئەنجام بدەیت.

 

کۆنترین پێڵاوی دونیا:

 

هەموو جۆرەکانی چەرمی پێڵاو (بەشی یەکەم)

 

ئایا دەزانی مێژووی کۆنترین پێڵاوی دونیا دەگەڕێتەوە بۆ 5 هەزار و 500 ساڵ پیش ئێستا؟

هەزاران ساڵ دەبێت کە مرۆڤ چەرم بە کار دێنێت بۆ پاراستنی خۆی لە بەرانبەر سروشت. جەستەی مرۆڤ لە ڕێگای دەست و پێیەکانی گەرمی لەش دەپارێزێت و هەر بەو شێوەیە، گەرمای جەستە هەروەها لە ڕێگای دەست و پێیەکانەوە دەڕوات  و بۆیە پاراستنی دەست و پێیەکان زۆر گرینگە.

کۆنترین پێڵاوی دونیا، لە ساڵی 2010ی زایینی و لە پڕۆژەیەکی وڵاتی ئەمەریکا دەرکەوت و قیاسەکەی بە گوێرەی ئەندازەی پێڵاوی ئاسایی ژنێکی ئەم سەردەمەیە و بە چەرمی مانگا دروست کراوە. بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر لەمبارەوە سەردانی وتارێکی ماڵپەڕی نەشناڵ ژیئۆگرافیک بکە.

دواتر دروست کردنی پێڵاوی چەرم بەرە بەرە گۆڕانی بە سەردا هاتووە، بەڵام بەوەشەوە هەموو پێڵاوێک تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە و ستایلی بنەڕەتی هەمووی یەکێکە. ئێمە لێرە هانی خەڵک ئەدەین سەرمایە دابنێن بۆ پێڵاوێکی بە کۆوالێتی بەرز کە تەمەنێکی زیاتریشی هەیە و بۆ ماوەی ساڵانێکی درێژ بە جوانی و ڕێکوپێکی دەمێنێتەوە.

ئایا ئەو پێڵاوەی لە پێی دەکەیت بۆ قەبارەی پێیەکانت گونجاوە؟

Related Posts

وەڵامێک بنووسە