وتارەکان

١٠ هەنگاو بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی پێ:

ئایا ئەو پێڵاو و سەندەڵانەی بۆ پیاسە لە پێ دەکەیت بۆنی ناخۆش و بێزارکەریان هەیە؟

بۆنی ناخۆشی پێ بە هۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری بەکتریایە کە لە کەشێکی گەرم و شێدار گەشە دەکەن و زیاد دەبن. پێڵاوێ کە ئارقی کردووە هەمان ژینگەیە کە تێیدا بەکتریاکان گەشە دەکەن. لێرەدا ئاماژە بە هەندێ هەنگاو بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی پێ دەکرێت:

 

 پێڵاوەکانتان بشۆن:

شۆردن و وشک کردنەوەی پێڵاوەکان و ناوەوەی زۆر بەسوودە. هەر چەند پاککەرەوە و ئاوی گەرم ئەگەری خراپ کردنی پێڵاوەکان زیاد دەکات و ئێوە ناچار بە گۆڕینی بەردەوامی پێڵاوەکانتان دەکات، بەڵام دەتوانن پێڵاوەکانتان بە ئامێری جل شۆر بشۆن. دەبێ ئامێرەکە بخەنە حاڵەتی شۆردنی دەستی یا شۆردنی ئارام. دەبێت پێڵاوەکان لە شوێنی کراوە بهێڵنەوە بۆ ئەوەی وشک ببێتەوە.

گۆرەوی دژە ئارەق لە پێ بکەن بۆ ئەوەی پێڵاوەکانتان ئارەق نەکات.

لەپێ کردنی گۆرەوی دژە ئارەق لە جیاتی گۆرەوی قوماشی بەنی دەبێتە هۆی ئارەق نەکردنی پێکڵاوەکانتان. ئارەقی زیاتر بە گۆرەوی لە جۆری بەن دەمێنێتەوە و هەر بۆیە ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەکردنی بەکتریاکان دروست دەبێت.

ئەگەر ژێر پێ منداڵەکەت تەخت بێ، دەبێ چی بکەیت بۆ چاک بوونەوەی؟

 پێڵاوەکانتان لەو ماوەیەدا لە پێتان نییە وشک بکەنەوە و بەو حاڵەتە بیهێڵنەوە.

بە هیچ لەونێک پێڵاوەکانتان لە نێو جانتا یان یاریگە یان هیچ کەشێکی شێدار مەهێڵنەوە، لەبەر ئەوەی کە هەر چەشنە ژینگەیەکی شێدار لەبارە بۆ گەشەکردنی بەکتریاکان.

گۆرەوی مسی ڕێ لە دروست بوونی میکرۆبی بۆن ناخۆش لە ناو پێڵاوەکاندا دەگرێت.

ئەگەر پێڵاوی زۆر تەنگ کە هیچ ڕێگایەکی بۆ هەناسەدان نییە لە پێ بکەن دەبێ سەرەنج بدەن کە لە پێ کردنی گۆرەوی لە فیبری کانزایی لەوانە زیو یان مس پێش لە بۆنی ناخۆش دەگرێت.

 بۆدەر؛

ڕەشاندنی بۆدەر لە ناو پێڵاوەکاندا دەبێتە هۆی هەڵمژینی شێ و هەروەها دەبێتە هۆی بۆنخۆشی قاچ. کەمێک بۆدەر پێش لەپێ کردن بکەنە ناو پێڵاوەکانتان، ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی ناو پێڵاوەکان وشک بێت و گەشە کردنی بەکتریا دەوستێت.

 پاکەوە کردن و لەناوبردنی پیسی و گەماریی پێڵاو یان سەندەڵ؛

ئەو کاتەی کە ئێوە سەندەڵ لە پێ دەکەن ئیدی ناتوانن گۆرەوی دژە ئارەق لە پێ بکەن هەروەها ناتوانن لە بۆدەر سوود ببینن، تەنیا ڕێگای ئاسان بۆ نەهێشتنی بۆنی سەندەڵ بەکارهێنانی ئێسپرەی پێشگرتن لە درووست بوونی بۆنی ناخۆشە.

 لە پێڵاوەکانتان کەفییەک بەکاربێنن کە بتوانرێ بشۆردرێت؛

ئەگەر ئەو ئەزموونەتان بووە کە هەر کات بەبێ گۆرەوی پێڵاو لە پێ دەکەن قاچتان بۆنی ناخۆشی هەیە باشتر وایە بۆ بەشی ناوەوەی پێڵاوەکە کەفییەک بەکاربێنن کە بتواننن بیشۆن ئەم جۆرانە لە پەمەیەکی تۆڕی یان لاستیکی لاتکس بوونیان هەیە کە دەتوانن شێ بگرن و پاش هەر سێ یان شەش جار لە پێ کردنی پێڵاو دەتوانن بیانشۆن.

ئایا وەرزش کردن بە بێ پڵاو ڕێپێدراوە؟

 دژە ئارەق بخەنە ناو پێڵاوەکانتان:

ئەمە شێوازێکە کە وەرزشوانانی ماراسۆن بەکاری دێنن بۆ ئەوەی پێیەکانیان بلۆق نەکەن. ناو پێڵاوەکانتان بە هۆی ئارەق کردنی پێکانتان شێدار دەبێت. ئەگەر پێش لە ئارەق کردنی پێکانتان بگرن ئەو کات ناو پێڵاوەکانتان بە وشکی دەمێنێتەوە و لە ئەنجامدا بەکتریاکان ناتوانن گەشە بکەن، سەرەتا ئەزموونی بکەن بۆ ئەوەی بزانن هەستیاریتان نییە پاشان دەتوانن سوود لەم ئێسپریە ببینن.

بۆدرەی تایبەت بەپێ بەكار بهێنن بۆ ئەوەی

ڕێگری بكات لەناخۆش بوونی بۆنی پێ و پێش بە گەشەکردنی باکتریاکان دەگرێت.

پێڵاوەکانتان لە شوێنی وشک و فێنک بهێڵنەوە

تەنانەت دەتوانن بیخەنە ناو سەلاجە یان موجەمیدەکەوە. کەشی سارد پێش بە گەشەکردنی بەکتریای بۆگەن دەگرێت. ئەگەر پێڵاوەکانتان لە ژووری سارد و وشک بهێڵنەوە ئەنجامێکی باشی دەبێت.

وەڵامێک بنووسە