وتارەکان

شێوازی دروست کردنەوەی پێڵاوەکۆنەکان و هەدیە کردنیان

ڕێگای زۆر هەیە بۆ ڕیسایکلین  و بە کار هێنانی دوبارەی پێڵاو و لەوان پێڵاوی سپۆرت، پێڵاوی بن بەرز، بوتی کار و تەنانەت جۆرەکانی دیکەی پێڵاو و دەتوانین پێڵاوەکان لە نێو زبڵەکان ڕزگار بکەیین.

ئێمە هەموومان لە بە هەدەر دانی پێڵاو و پیس کردنی ژینگە تاوانبارین. چونکە زیاتر لە پێویست بەستراوین بەپێلاوی جۆر بە جۆر  و ئاماری تووڕدانی پێڵاو گەلێک سەرسووڕهێنەرە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕێ پێڵاو سی بۆ چل سال یان بگرە زیاتریش کار دەکات.

بە گوێرەی وتارێکی زانستی لە ئەمەریکا، خەڵکی ئەم وڵاتە لە ساڵدا 300 میلیون، پێڵاو بە فیڕۆ ئەدەن و خەڵکی ئۆسترالیاییش لەوان دوا نەکەوتوون و بەو ڕێژەیە پێڵاو تووڕ ئەدەن.

 

دروست کردنەوەی پێڵاو - شەهپەڕ

 

ئێمە پێمان خۆشە زیاتر لە بارەی مۆدە و هەروەها کاریگەرییەکانی لە سەر ژینگە بزانین، بەڵام لەم بارەوە گرنگی نادەینە پێڵاو و زۆریشی لێ نازانین.

هاتنە کایەی فرۆشگەی ئۆنلاین، بوو بە هۆی فرۆشتنی ڕێژەی زۆری پێڵاو لە هەموو ساڵێکدا.

چەند بابەتێ لە سەر دروست کردنی پێلاوی کۆن

ئەو لێکۆڵینەوەی لە سەر ئەم بابەتە ئەنجامم دا؛ دەستکەوتکی وەهای نەبوو و  هیچ بابەتی ئەوتۆم لە سەر ڕیسایکلینی پێڵاو، دەست نەکەوت. بەڵام بیرۆکەی بە هەدیە دانی پێڵاو بەو کەسانەی پێویستییان پێیە، زۆر لام باشە.

 

یادداشتێکی کورت لە بارەی چاک کردنەوەی پێلاو

بە “دروشمی نا بۆ هیچ جۆرە زبڵێک”، ئەگەر بۆت دەکرێ لە پێشدا پێڵاوی کۆنی خۆت چاک بکەوە و ئەمەش هەنگاوێکی کاریگەرە بۆ ڕێگرتن لە زۆربوونی زبڵ و خاشاک و کەم کردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنان.

بڕێ لە چاک کردنەوەکانی پێڵاو، ئەنجامەکەی زۆر باش دەردەچێت و تێچووییەکەی هەرزانە، هەڵبەت  پێویستی بڕێ پێڵاو، زیاتر لە چاک کردنەوەیە. xannonce.ch

 

چاک کردنەوەی پێڵاو - شەهپەڕ

 

ئەگەر لە هەنگاوی یەکەمدا پێلاوێک بە کۆوالێتی باشەوە بکڕيت، ئەوە نەک هەر ماوەیەکی درێژتر کارت بۆ دەکات،  دواتریش بە ئاسانی چاک دەکرێتەوە.

لەوانەیە پێڵاوی منداڵەکەت چیتر بچووک ببێتەوە و بە کاری نەیێت و یان پێڵاوێک بە ئۆنلاین بکڕیت و گونجاو نەبێ بۆت، بەڵام پێویست ناکات ئەوانە فڕێ بدەنە نێو زبڵەکان. دەتوانی ئەم پێڵاوانە بدەیتە دەزگا خێرخوازییەکان. بە گشتی هەدیە دان و بەخشینی پێڵاو بە جۆرێک ڕیسایکلین دادەنرێت، بەڵام وەک خۆم دژ بە ئەم پێناسەیەم. ئەگەر گەڕانێ بە گووگڵدا بکەییت، ژمارەیەکی زۆر فرۆشگە ئەدۆزیتەوە و دەتوانی پێڵاوەکانت بەو شوێنانە ببەخشیت.

بۆ دۆزینەوەی ئەم دەزگایانە دەتوانی وتاری هەدیە کردنی پێڵاوەکۆنەکان بخوێنیتەوە.

Related Posts

وەڵامێک بنووسە