دسته‌بندی نشده, وتارەکان

کورتە مێژووی بوت

کورتە مێژووی بوت

بوت نەوعێکی زۆر جیاوازی پێڵاوە و زۆربەی بوتەکان پێ و قولەپێ دادەپۆشێت و هەندێ جۆریشیان بەشی زیاتر لە قاچ لە خۆ دەگرن و تەنانەت تا لای ئەژنۆکان دەگەن. زۆربەی مۆدیلەکانی بوت پاژنەی هەیە و بڕێ جۆریشیان یەکسەر تەختە و لە چەرم یان ڕزین دروست دەکرێن و ئەمڕۆکە بوتەکان بە چەندەها جۆری مەتریاڵی جۆربەجۆر دروست دەکرێت.بوت بە ئامانجی بەرگری لە پاراستنی پێیەکان لە ئاو و سەرمای زۆر بەکار دەهێندرێن و بڕێ جۆریشی تایبەتە بۆ پاراستنی پێ لە مادەی کیمیایی و مەترسیدار. بڕێ کەس بۆ ئەوەی قولەپێ بپارێزن بوت لە پێ ئەکەن و هەندێ کەسیش تەنیا لە بەر مۆدە و جوانی بە کاری ئەهێنن.

تەنانەت بڕێ جار لە پێ کردنی بوت زۆر پێویستە وەک ئەو جۆرە پیشانە کە دەبێ ستاڤەکە بۆ ڕەچاو کردنی مەرجەکانی تەندروستی کار و پاراستنی پێ خۆیان لە زیان و خەسار، بوت بە کار بێنن و  بڕێ جلو بەرگی فەرمیش بۆتی لەگەڵدایە و هەروەها داوادەکرێت ئەوانەی سواری ماتۆڕ سایکل دەبن بوت لە پێ بکەن بۆ پاراستنی خۆیان.

پێ:پێڵاوی وەرزشوانەکانیش تا لای قولەپێ دەگات، بەڵام ئەوانە بە بوت هەژمار ناکرێن و جۆرەکەیان جیاوازە.

کورتە مێژووی بوت

یەکەم جۆرەکانی بوت کە بەرهەم هێنرا بریتی بوو لە بەشێکی بۆ قولە پێ و ژێر قاچەکان و بان قاچەکان بە جیا و تۆزێ زیاتر لە سەندەل و پێڵاوی ئاسایی قاچەکانی دەپاراست.

لە ماوەی هەزار ساڵدا پارچە جیاکانی بوت گۆڕان و بوون بە یەکپارچە و تا لای ئەژنوی مرۆڤیان داپۆشی  و کۆچبەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا جۆرێکی بوتی چەرمییان بەکار هێنا کە دواتر لە لایەن مەغوولە هێرشبەرەکان لە ساڵەکانی 1200 بۆ 1500 بەکارهێندرا و برایە چین و هیند و ڕووسیا. گەلانی ئینیووت و ئالیوتی نیشتە جێ لە ئەلاسکا، لە ڕێگای بەکارهێنانی پێستی گاکێوی و بەرزای ئاوی و مووی سەگ، بوتی تایبەتی و ڕەسەنی خۆیان دروست دەکرد و بەرهەم هێنەرانی لێهاتووی بوت لە هۆڵەندا، بۆ یەکەم جار بوتیان هێنایە بازاڕی بەرهەم هێنانی پێڵاو.

لە ساڵەکانی 1700ی زایینی مۆدیلەی بوتی بەرز و جیاوازی سەربازەکانی هیسیایی بۆ شەڕەکانی شۆڕشی ئەمەریکا جەنگابوون؛ تا لای ڕان دەگەیشت و کاری کردە سەر جۆری بوتی کابۆییەکان و مۆدەیەکی نوێ دروست کرد.

ئەگەر ژێر پێ منداڵەکەت تەخت بێ، دەبێ چی بکەیت بۆ چاک بوونەوەی؟

Related Posts

وەڵامێک بنووسە