بەخێر هاتی بۆ ماڵپەڕی کومپانیای شەهپەڕ بۆ بەرهەم هێنانی پێلاو. واژۆکردن / ناو نووسی

aren_USfa_IRru_RU

ئەمڕۆ حوزه‌یران 28 , 2022 | هەتاوی، بە هیوای کات و ساتێکی خۆش بو ئێوە!

گەورەترین برەندەکانی بەرهەمهێنەری پێڵاوی پەڕۆیی (کەتانی)

گەورەترین برەندەکانی بەرهەمهێنەری پێڵاوی پەڕۆیی (کەتانی)

 

گەورەترین برەندەکانی بەکاریگەر لەسەر پێڵاوی پەڕۆیی بوونەتە هۆی وەرچەرخان لەم جۆرە پێلاوە حەزکراوە دا و بۆیە لەوانەیە هەر کەس لە ماڵەکەیدا لانی کەم جووتێک پێڵاوی پەڕۆیی بۆ وەرزش، پێاسە، شاخەوانی و تەنانەت پزیشکی هەبێت. لەسەردەمێکی نێزیک دا کۆمپانیاکە لە رووداوێکی تایبەت یا مێوانیەکی تایبەت لەگەڵ جووتێک پێڵاوی پەڕۆیی ڕێگایەکی دڵنیایە بۆ پیشان دانی خۆ لە نێو کۆمەڵ دا. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات پێلاو کەتانییەکان بوون بە مودێلێکی پڕ لایەنگر و باشترین برەندی پێڵاو کەتانییەکان بەردەوام خەریکی بەرهەمهێنانی پێڵاوی نوێ و جوانترن. هەندێک لە بەرهەمهێنەرانی کەتانیان بەرهەمهێناوە کە دەڵێیت لە ماڵ بەرهەم هاتووە و هەندێکی دیکەش لە باشترین تەکنۆلۆژیای جیهان بۆ بەرهەمهێنانی کەڵکیان وەرگرووە.

 

نایک

 

برەندی پڕ لایەنگری نایک لە ساڵی 1964 لەسەر دەستی راهێنەری بازدانی زانکۆی ئورگان، بیل بوورمن بەرهەم هێنرا. ئەم برەندە پێشینەی دوور و درێژی لە بەرهەمهێنانی پێلاو باشەکانی جیهان و هەروەها پێشڕەو لە تەکنۆلۆژیای نوێ دایە. ئەم کۆمپانیایە پاڵپشتی وەرزشکارانی گەورەی وەک مایل جۆردەن بووە و هەر ساڵە میلیۆنان دۆلار بۆ ئەم پاڵپشتی کردنە لە وەرزشکاران سەرف دەکات.

nike

ئادیداس

شەڕی ساردی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی پێڵاو لە جیهاندا، بۆتە هۆی بەرهەمهێنانی هەندێک لە نوێرترین تەکنۆلۆژیا لە بەرهەمهێنانی پێڵاوە کەتانیەکان دا. بەختەوەرانە ئەم شەڕە هەمە لایەنە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ درێژەی دەبێت. ئادیداس کە لەساڵی 1949 دامەزراوە دیاردەیەکی جیهانی پێشڕەو و تەکنۆلۆژیای بەڕۆژی جیهانە. لەم ساڵانەی دوایدا تاقیگەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئەم برەندە بۆتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بەرهەمهێنانی پێڵاوە وەرزشییەکان لەجیهاندا و ئەم دوایەش ئەم دێوە زەبەلاحەی وەرزشی ئەڵمانیا لەڕیگای چاپی سێ رەهەندیەوە وەک شێوازێک بۆ بەرهەمێنانی پێڵاو لە مەرجی تاقیگە دا دەستی پێکردووە. دژوارە بڕوا کردنی ( و هەندێک ترسناک) کە هزر لەوە بکەینەوە کە جیهان لە 100 ساڵی رابردوودا چەندە تەواوتر بووە و گەشەی کردووە. فڕینە بازرگانیەکان، تەلەڤزیۆن، مۆبایلەکان و ئەنتەرنێت تەنیا هەندێک لە بەرهەمهێنانەکانە کە ژیانی ئێمەیان بە تەواوەتی گۆڕی.

addidas

قسەی کۆتایی

بە پێچەوانەی ئەوەی وێنا دەکرێت رکابەرایەتی لە جیهانی پێڵاوەکاندا لەئێستادا زۆرە و ئەم کۆمپانیا بە بەردەوامی خەریکی رکابەرایەتی بۆ بەرهەمێهینانی بەرهەمی نوێ بە مەبەستی دەست داگرتن بە سەر بازاردان کە بەختەوەرانە بۆتە هۆی ئەەی تا مشتەریەکان دەستیان بە باشترین کوالێتی پێڵاو بگات.

بە مەبەستی کڕینی پێڵاو بە باشترین چۆنایەتی و نرخ سەردانی لاپەڕەی فرۆشگای شەهپەڕ بکەن.