دسته‌بندی نشده, دسته‌بندی نشده

ئەگەر ژێر پێ منداڵەکەت تەخت بێ، دەبێ چی بکەیت بۆ چاک بوونەوەی؟

“ژێر پێ تەخت لە منداڵدا” چییە و ئایا مەترسیدارە؟

بە وتەی زانایانی زانکۆی سیدنی و لەوان جاسوا برۆنز، دەیڤید لیتڵ و پۆلینا مارتن کۆپچ، ئەو منداڵانەی کە ژێر پێیان وەک پێویست چاڵ نییە و لە کاتی ڕۆیشتندا ژێ پێیان چاڵ ناکەوێ، ئەوا ژێر پێیان تەختە.

ئەم دیاردەیە لە منداڵانی تا تەمەنی 6 ساڵ ئاساییە و زۆر جار بە گەشە کردنی منداڵ ماسوولکەکانی بە هێزتر دەبێت و بە توند بوونی گۆشتی پێ ژێر پێ چاک دەبێت و تا تەمەنی 9 ساڵ ئەو چاڵەی کە لە ژێر پێ بوونی پێویستە دروست دەبێت و  ئەگەریش خۆی چاک نەبوو،  لەم تەمەنەش ڕێگای هەیە بۆ چارەسەر کردنی ئاسانە، بەڵام لەو تەمەنە بە دواوە ئەگەر چارەسەر نەبێ ئەوا منداڵ تووشی ژانی قاچ و پشت دەبێت.

جۆرەکانی تەخت بوونی ژێر پێ لەوانەیە زۆر شل و یان توند و تۆڵ بێ و یان ئەوەی منداڵ هەست بە ژان بکات و یان ژامی نەبێ.ئەم کێشەیە زۆر جار ژانی بە دواوە نابێ  بەڵام لە کاتی کار کردندا و ئەو کاتەی کێشی جەستە گوشار دەخاتە سەر قاچەکان، وەک ڕاکردن و پیاسە، ژان دەکات و ئەم ژانەش لە ژێر پێ و یان مەچەک و ئەژنۆکان، ئێسکەکانی قامیشە و تەلەزمە دەبێ.

هۆکاری ژێر پێ تەخت چییە؟

جوڵەی قاچ لە ڕێگای کاریگەری دوولایەنەی نێوان ئێسکەکان و بەندۆک، دەمار و ماسوولکەکان دروست دەبێت و هەر هۆکارێک کێشە بخاتە سەر جوڵەی هەریەک لە ئەم بەشانە ئەوا ئەنجامەکەی دەبێتە تەخت بوونی ژێر پێ مرۆڤ.

فەحس کردنی قاچ لە فەحسی گشتی جەستەوە دەست پێدەکا، چونکە لەوانەیە تەخت بوونی ژێر پێ هۆکارێکی دیکەی لە جەستەدا هەبێ و لەوانە شەلەلی مێشک، کێشەی دەسیترۆژنی ماسوولکەکان، ئەرتیتی مێرمنداڵ، بڕێ کێشە نوقسان و کێشەی دیکە لە کۆدەمار و بەندۆکەکان.

تەخت بوونی ژێر پێ بۆ خۆی دەبێتە هۆکاری ئەماتۆمی نائاسایی  و زیان گەیاندن بە بەندۆک و ماسوولکە و کێشە لە جووڵەی مەچەکی پێ و گەڕانەوەی ئەژنۆ و مەچەک بۆ دەرەوە.

قەلەوی خۆی هۆکارێکی دیکەیە بۆ تەخت بوونی ژێر پێ  و کێشە لە ئەژنۆ و ماندوویەتی لە کاتی پیاسە کردندا.

پێدەچێت لە پێ کردنی پێڵاو لە تەمەنی منداڵیدا خۆی هۆکارێکی تەخت بوونی ژێر پێ منداڵ بێ و لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریدەخات توانای ماسوولکەکانی ئەو منداڵانەی لە سەرەتای منداڵی و رۆیشتندا  پێڵاو لە پێ دەکەن کەم دەبێتەوە و قاچیان لاوازە و لاواز بوونی ماسوولکەکان دەبێتە هۆکاری تەخت بوونی ژێر پێ.

ئایا ئەو پێڵاوەی لە پێی دەکەیت بۆ قەبارەی پێیەکانت گونجاوە؟

لەگەڵ ئەوەش بڕێ لە خەڵک و منداڵانیش بە بێ هیچ هۆکارێکی دەرەکی تووشی تەخت بوونی ژێ پێ دەبن.

چارەسەری ئەم کێشەیە پێویستی بە زانیاری ورد هەیە لە سەر دەوری ماسوولکەی وردی قاچ Small Foot Muscle  لە دروست کردنی چاڵی ژێر پێ و جوڵەی قاچەکان.

ئایا تەخت بوونی عێر پێ  پێویستی بە چارەسەرە؟

چارەسەری تەخت بوونی ژێر پێ باسێکی قووڵە و جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان  بۆچوونی بەرپرسانی پاراستنی تەندروستی و پزیشکەکان لە سەر ئەم بابەتە، و هەروەها چۆنییەتی پێناسە کردنی ژێر پێ تەخت و چارەسەر کردنی.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان بێت چارەسەری ژێر پێ تەخت زۆر کەمە و لە ڕاستیدا تەنیا لە ئەو کاتەی دەبێتە هۆکاری ژان لە قاچەکانی منداڵاندا پێویستی بە چارەسەر دەبێ.

هەروەها بۆ ئەو منداڵانەی خۆیان تووشی قەڵەویین و ئەژنۆییان کێشەی هەیە و یان ماسوولکەکانیان زۆر نەرم و شلە دەبێ بخرێنە ژێر چاودێری پزیشکەوە.

بە گشتی هەر کێشەیەک لە ڕووی جەستە و یان جوڵە و توانای منداڵدا کاریگەری نەرێنی هەبێ ئەوا پێویستی بە بەوەیە بە خێرایی فریای بکەوی و لای پزیشک و دوکتۆری تایبەت چارەسەر بکرێ.

وەڵامێک بنووسە