دسته‌بندی نشده, وتارەکان

با ئاوڕێکی بیر و باوەڕی کۆن و خورافە بدەینەو لە سەر پێڵاو

خوڕافەیەک هەیە دەڵێ ئەگەر پێڵاوەکەت لە سەر میزێک دابنی، ئەوا  تووشی ڕوودا و چانسی خراپ دەبیت.

لە باکووری بەریتانیا سەرچاوەی ئەم خوڕافەیە بۆ ئەو کاتە دەگێڕنەوە کە  پێڵاوی کرێکارێکی کانگە وەک سیمبۆلی ڕێز و وەفا لە سەر میزێک دانرا و ئە کرێکارە پاش ئەوە بە ڕووداوی هاتوچوو گیانی لە دەست دا.

لە دونیای شانۆ دا وا باوە کە دەڵێن ئەگەر پێڵاوێک بخرێتە لە سەر میزی ژووری گریم، ئەوا پێشکەش کردنی شانۆکە سەرکەوتووانە نابێت.

ئەمەش بۆسەرچاوکەی کۆن دەگەڕێتەوە و ئەو سەردەمەی خەڵکیان لە سێدارە دەدا و هێشتا پێڵاوەکانیان لە پێ بوو و بۆیە دانانی پێڵاو لە سەر میز بە کارێکی خراپ و شووم دادەنرێ.

خورافەی تر بۆ خەڵکی وڵاتی چینە و بە پێی نەریت و باوەڕی کۆنی چین، نابێ قەت پێڵاو وەک دیاری ببەخشیتە خەڵك، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ساڵی داهاتووی بەردەوام چانسێکی خراپی هەبێت.

 

خورافە - شەهپەڕ

 

لە سەرەتاوە ئەم خورافەیە بۆچی سەر هەڵئەدات و لە کوێوە دێت؟

 

وەک دەڵێن لە زمانی چینیدا، ئاخاوتنی وشەی  پێڵاو  زۆر لە وشەی  شەیتان نێزیکە  و بۆیە چینییەکان پێیان وایە ئەگەر کەسێک پێڵاوێکی پێ بدرێت بە دیاری، ئەوا ئەنجامێکی خراپ و شووم چاوەڕێ دەکات.

تەنانەت دەڵێن ئەگەر کەس پێڵاو بداتە برادەرێکی خۆی ئەوا جودایی و لێکدابڕان دەکەوێتە نێوانیان و تەناتەت بۆ خێزانەکانیش وایە و دەبێتە هۆی جیا بوونەوەی ژن و مێرد. بۆیە خەڵکی چین هەرگیز لە ڕۆژانی سەرتایی ساڵی نوێدا پێڵاو ناکڕن و تەنانەت ئەگەر ناچار بەو کارە بن ئەوا پێڵاوەکە لەگەڵ پانتۆڵێک دەکڕن.

لە زمانی Cantonese کە بە زمانی ستاندارد و فەرمی چینی دادەنرێ، وشەی پانتۆڵ وەک وشەی دارایی و پارە دەوترێت و بۆیە چینییەکان پێیان وایە ئەگەر لە ڕۆژی دەسپێکی ساڵی تازە، پانتۆڵێ بکڕن، ئەوا تا کۆتایی ساڵ گیرفانیان پڕ لە پارە دەبێت.

Related Posts

وەڵامێک بنووسە