وەک هەموو شتێکی تر لە دونیا چەرمیش چەندین جۆری جیاواز و کۆوالێتی بەرز و نزمی هەیە، باشترین چەرم لە ئەو شوێنانەی جەستەی ئاژەڵ کە زیاتر بەر کارن و بەر خەسار دەکەون، بەرهەم دێت و خراپترین جۆری چەرمیش لە بەشی سەر و پێ و زگی ئاژەڵەکەوە بە دەست دێت.
چەرمی Full Grain Leather:
چەرمێکی تەواو و بێ کەموکۆڕی، خاوەن کۆوالێتی بەرزە و لە سەرووی هەموو چەرمەکاندایە و وشەی تەواو و بێ کەموکۆڕی بە واتای ئەوەیە کە ئەم چەرمە پرۆسەی پاڵاوتن و لابردنی پیسییەکانی بە تەواوەتی لە سەر ئەنجام درابێت.
سروشتی پتەو و چڕوپڕی ئەم جۆرە چەرمە ڕێگری دەکات لە مانەوەی شێداری لە پێکهاتەی چەرم.ئەمەش پیشاندەری ئەوەیە کە ئەم چەرمە ئەستووری زیاترە.
بەدەر لە پتەوی و ئەستووری چەرمەکە، تەنیا چەند بەشێکی چەرمی جەستەی ئاژەڵ گونجاوە بۆ بەکارهێنان و بۆیە نرخەکەی زۆر گرانترە و پاڵاوتنەکەشی دژوارترە.
چەرمی بێ کەموکۆڕی مادەیەکی بە هێزە و بەرهەمێکی عال دروست دەکات و تەمەنی بۆ ساڵانێکی درێژ دەبێت.
چەرمی Top Grain:
ئەم چەرمەش زۆر نزیکە لە چەرمی بێ کەموکۆڕی و بەڵام یەک جیاوازی هەیە کە پڕۆسەیەکی سووکی Sanding لە سەری ئەنجام دەدرێت و پاڵاوتنی بۆ دەکرێ و سەرەڕای ئەوەی هەموو تایبەتمەندییەکانی چەرمی تەواوی هەیە، بەڵام تۆزێ ناسک ترە و تەمەنیشی کەمتر دەبێت و پلەیەکی خوارتری کۆوالێتی هەیە و لە کۆتاییدا چەرمێکی لووس و سافی لێ دەردەچێت.
کێشەی سەرەکی چەرمی جۆری Top Grain ئەوەیە کە بە هۆی تەسک و ناسکی جۆرەکەی، تەمەنی بەکارهێنانی کەمترە و بۆیە گونجاو نییە بۆ دروست کردنی پێڵاو و جانتا.