دسته‌بندی نشده, وتارەکان

مێژووی کالەی وەرزشی و پێلاوی سپۆرت

کالەی وەرزشی و  پێلاوی سپۆرت ناوێکی گشتییە بۆ ئەو جۆرە پێڵاوانەی کەوا بۆ چالاکی وەرزشی بەکار دەهێنرێت.

ئەم جۆرە پێڵاوانە تا سەدەی 19 ی زایێنی لە جیهاندا نەبوون و دواجار یەک کەس بیری لەوە کردەوە لەجێ ناوكەفی باوی ئەو سەردەمە بۆ پێڵاو، ناوكەفی پەلاستیکی بەکار بێنێت، بەڵام یەکەم پێڵاوە وەرزشییەکان، وەک ئەوانەی ئەمڕۆ ئاسوودە نەبوون  و جیاوازی نەبوو لە نێوان پێڵاوی پێ  ڕاست و چەپ.

 

 

کالەی وەرزشی - پێڵاوی شەهپەڕ

 

 

لە ساڵی 1982ی زایینیدا، کۆمپانیای  U.S. Rubber ی ئەمەریکی، پارچە قوماشێکی کەتانی دووریە سەر ناوکەفی پەلاستیکی و یەکەم  کالەی وەرزشی ڕاستەقینە و ڕێکوپێکی خستە بازاڕەوە.

هەتاکوو ساڵی 1917 ی زایینی ئەم جۆرە پێلاوە بوو بە مۆدەیێکی باوی بازاڕ  و ئەمەریکییەکان ناوی  Sneakers یان لە سەری دانا، چونکە بە پێچەوانەی دیکەی پێلاوە ئاساییەکان لە کاتی هاتوچوودا هیچ دەنگی نەبوو و چمانێ خاوەنی پێلاو بە ئەسپایی و پێ دزکێ دەڕوات. هاتوچوو کردن بەم جۆرە پێلاوە زۆر بێدەنگ بوو و لە ئێرانیش بە هۆی ئەوەی ڕووبەرگی پێلاوەکە لە کەتان دروست کرابوو، پێ وترا “کەتانی”.

جێ ئاماژە مارکەی  لە بەردەوام خواستی زۆری لەسەرە AllStarsبۆ یەکەم جار لە هەمان ساڵدا بەرهەم هێندرا و کەسێک بە ناوی مارکۆئیس کانڤیرس پێڵاوێکی تایبەتی بۆ یاری باسکە بەرهەم هێنرا  و پێلاوی کالەی Converse-All Star خستە بازاڕەکانەوە.

 

 

کالەی وەرزشی - پێڵاوی شەهپەڕ

 

 

شەڕی جیهانی یەکەم و کالەی وەرزشی  

 

دواتر کالەی وەرزشی و  پێلاوی سپۆرت، زیاتر چووە نێو خەڵک وو کەسانی زایتریش هاتنە نێو بازاڕی بەرهەم هێنانی پێڵاو، لەوان برایانی داسڵر، کە لە سالانی پاش شەڕی جیهانی یەکەم لە گوندێکی دوورە دەستی ولاتی ئەڵمانیا و لە جل شۆرخانەی دایکیان، دەستیان کردە بەرهەم هێنانی پێلاوێکی ئاسوودە.

ناوی برای یەکەم ئەدۆڵف بووە و بە ئەدی بانگ کراوە و برای دووهەمیش ناوی ڕۆدۆڵف بووە و بە ڕوودی بانگیان کردووە و لە بیرەوەرییەکانیان ئاماژەیان داوەتە ئەوەی بە هۆی دۆخی نالەباری شەڕ و نەبوونی کارەبا، دەڕۆشتنە سەر بەیسیکەلێکی بەسترا و بە پێداڵ لێدان کارەبایان بەرهەم هێنراوە بۆ دروست کردنی پێڵاوەکان.

ئەم دوو برا پێکەوە کومپانیای بەرهەم هێنانی پێڵاویان دامەرزاند، بەڵ:ام دواتر ناکۆکی کەوتە نێوانیان و هەریەک بە ئاراستەی کاری خۆیدا پەرت بوو و ئەدی کومپانیای ئەدیداسی Adidas ی تایبەت بە خۆی دامەرزاند و ڕۆدی برایشی کومپانیای دیکەی دامەرزاند و سەرەتا ناوی نا ڕۆدیدا و پاش ماوەیێک ناوی کومپانیای خۆی گۆڕی بە پووما Puma، دواجار ئەم جۆرە پێڵاوە لە لایەن خەڵکییەوە پێشوازی باشی لێکرا.

گەرچی سەرەتا کالەی وەرزشی و  پێلاوی سپۆرت تەنیا بۆ وەرزش کردن بە کار دەهێندرا، بەڵام دواتر و لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو،  بوو بە مۆدەی تایبەت و خەڵک ستایلی نافەرمی و ئاساییان بە ئەم جۆرە پێلاوە دروست کرد و لەوە بە دوا، پێڵاوی وەرزشی و سپۆرت بۆ مەبەستی مۆدە و فەشن بەرهەم هێندار.

Related Posts

وەڵامێک بنووسە