بەکار هێنانی زانستییانەی بوت:
ئەو جۆرە بوتانەی بۆ پیاسە کردن لە بەفر و ئاو و قوڕ دروست کراون ڕێگری دەکەن لە دزە کردنی ئاو و بەفر و قوڕ بۆ ناوەی پێڵاو و بە گشتی لەگەڵ گۆرەوی لە پێ دەکرێن.
جۆرێکی دیکەش تایبەت بە سواری ئەسپ و وەرزشی خلیسکانی سەر بەفر و سنۆبۆرد و سکێت، دروست دەکرێن و لای زۆربەی خەڵکی جێ بایەخە.
بوتی تایبەت بە پێشبڕکێ:
چەند جۆرێکی بوت بۆ سواری ماتۆڕسایکلە و تەنیا تایبەت بە پێشبڕکێیەکان دروست دەکرێن و 10 بۆ 14 ئینچ بەرزن و لە پێکهاتەیەکی تێکەڵاوی چەرم، ئاسن و پەلاستیک دروست دەکرێن و شێوازی دروست کردنی جۆرێکە بە جوانی پاژنەی پێ،پێ و مەچەکی پێ دەپارێزن. بوتێکی باش و گونجاو بۆ پێشبڕکێ دەبێ بە گوێرەی جوڵانەوی پێ نەرم بێت و هاوکات وەک پێویست بتوانێ پێیەکان لە کوتران و زیان بپارێزێت و خۆیش بەرگەی راخشان و زەبر دەگرێت.
بوتی پۆلیس
بوتی پۆلیس هەمان بوتی تایبەت بە ماتۆڕ سایکلە و بە شیوەیەک داڕێژراوە، گونجاو بێت بۆ ئەو ئەفسەرانەی ماتۆڕی پۆلیس لێئەخوڕن و زۆر لە بوتی سوارکاری ئەسپ دەچێت و بە گشتی تا زیاتر لە سەرەوەی ئەژنۆی کەسەکان دادەپوشن و بەرزایی قەدی پێلاوەکە دەگاتە 18 بۆ 21 ئینچ. ئەم جۆرە بوتە زۆرگونجاوە و وەک بەشێکی جل و بەرگ فەرمی پۆلیسەکان دادەنرێت.
بوتی ئەندازیاری
بوتی ئەندازیاریی کە بە بوتەکانی ئەندازیار دەناسرێت، جۆرێکی بوتی نەرەیتییە لە ئەمەریکا و لای ماتۆڕسوارەکانیش هەوادارێکی زۆری هەیە و دڵخوازی ئەوانیشە و لە سەرەتاکانی 1930ی زایینی بۆ هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە کە لەسە شەمەندەفەڕ ئیشیان دەکرد دروست کران و داڕێژران و پاش جەنگی دووهەمی جیهانیش هەواداری لە نێوان سوارانی ماتۆڕیش پەیدا کرد.
ئەم جۆرە بوتە لە دەیەی 1950 بوو بە سیمبۆلیکی یاخی بوونی گەنجان و لە 1970 تا 2010 بۆ بواری مۆدە و فەشن بەکار هێنرا.
بوت بۆ مۆدە و فەشن
بوتی تایبەت بە مۆدە، بە ئەو جۆرە بوتە دەوترێ کە تایبەتە بە خانمان و ستایلی جۆربەجۆر و جیاوازی زۆریشی هەیە و بە گوێرەی تەنسیقی جلوبەرگ و بۆنە و مەراسیمەکان لە بوتی کورت کە تا لای مەچکی پێ دەگات، بۆ بوتی درێژ کە قەدەکەی درێژترە و تا
سەرەوەی مەچەک دەگات دەگۆڕدرێت.
گەرچی پێڵاوی بوت لە ساڵەکانی سەدەی نۆزدە لە نێو خانمان زۆر باو بووە بەڵام تا وەکوو 1960 وەک بەشێکی مۆدە پێناسە نەکران و لە ساڵی 1970 هەوادارێکی زۆری لێ پەیدا بوو و تاکوو ئێستاش وەکوو بەشێکی گرینگی جلوبەرگی وەرزی زستان لە گەنجینەی خانمەکان ماوەتەوە.