دسته‌بندی نشده, وتارەکان

ئایا دەکرێت پێلاوی چەرم لە کاتی باران بارین بەکاربێنیت؟

لای هەموو کەس ڕوون و ئاشکرایە کە چەرم یەک لە باوترین و باشترینی مادەکانە بۆ بەرهەم هێنانی پێڵاو و بۆ هەموو جۆرێکی پێڵاو، لەوان کالەی وەرزشی، سەندەل، بابۆج، نەعل، مشەبەك، پوت، نیو پوت، جزمە و پۆستاڵ بەکار دێت، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەرم بڕێک تایبەتمەندی جیاوازی خۆی هەیە کە لە دیکەی مادەکان دەست ناکەوێت، وەک بەرگە گرتن و مانەوەی زۆر، تەمەنی درێژی چەرم و سووکی کێش. دیکەی مادەکان هەرگیز ناتوانن لەم ڕووەوە بگەنە ئاستی چەرم و ئێمە ناتوانین کوالێتی پێڵاوی چەرم لەگەڵ هیچ جۆرێکی تر بەرواوەرد بکەیین.

 

پێلاوی چەرم - پێڵاوی شەهپەڕ

پێلاوی چەرم و کەشوهەوای باراناوی

بەڵام چەرم گەلێک هەستیارە بە بڕێک دۆخ و لەوان تەڕایی و شێداری و بۆیە ژمارەی زۆری خەڵک دەپرسن ئایا دەکرێ پێڵاوی چەرم لە کاتی باران بارین بە بێ ترس و بە دڵنیاییەوە بەکار بێنن و لە پێ بکەن و خەساری بەر نەکەوێت.

تۆ دەتوانی لە کاتی باران باریندا پێڵاوی چەرم بەکار بێنی بەو مەرجەی ئەم خالانەی خوارەوە ڕەچاو بکەییت:

بەشی ناوەوەی پێڵاوەکە وشک بکەوە

هەوڵ بدە هەر کاتێک پێڵاوەکەت تەڕ ببو، بە خێرایی بەشی ناوەی پێڵاوەکە وشک بکەیتەوە، چونکە چەرم بەرگەی ئاو و تەڕایی ناگرێت و تەنانەت ڕێژەیەکی کەمی شێداری، ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت، پێڵاوە چەرمەکەت تووشی خەسار دەکات، پێویستی بەوە ناکات زۆر لە سەر ئەەم بابەتەش هەستیار بیت، تەنیا دەبێ ناوەی پێڵاوەکە بە خاولی یان کلینیکس  وشک بکەیتەوە.

 

پێلاوی چەرم - پێڵاوی شەهپەڕ

دەبێ وریای ئەو شوێنە بیت کە پێیدا دەڕۆیت

لەوانەیە بابەتێکی سادە بێت، بەڵام دەبێ ئاماژەی پێ بکرێت کە ئەگەر پێلاوی چەرمت لە پێ کرد، پێویستە وریای ئەوە بیت هەنگاو بۆ کوێ دەنیت. ئەگەر لە کاتی باران بارین بە پێڵاوی چەرم دەچیتە دەرێ، دەبێ وریا بیت هەنگاو نەنیتە گۆمە ئاو و جۆگەکانەوە و ئاو نەچێتە پێلاوەکانت، چونکە ئەو کاتە وشک کردنەوەیان کارێکی دژوار دەبێت.

پێڵاوە چەرمەکانت بەردەوام بۆیاخ بکە

ڕێگایەکی تری پاراستنی پێڵاوی چەرم لە کەشوهەوای باراناوی، ئەوەیە کە بەردەوام و لە پەستا، بۆیاخی بکەیت و بۆ ئەو کارەش بۆیاخی هەرزان و بێ کوالێتی بەکار نەهێنیت و گرینگی بدەیتە پێڵاوەکەت و بۆیاخێکی باشی بۆ بکڕیت و هەموو مانگێک بۆیاخی بکەیت.

شوێنی ڕاگرتنی پێلاوی چەرم

تۆ هەمیشە پێڵاوە چەرمەکانت لە کوێ دادەنیت؟ ئەگەر پێڵاوە چەرمەکەت لە نێو دەرگای ماڵ دادەکەنی وازی لێ دێنی، دەبێ ئەو کارەت بوەستێنی، چونکە تەنانەت ئەگەر بارانیش نەبێ ئەو ڕێژە شێدارییە لە کەشوهەوای ئاسایی هەیە، دەتوانێت خەسار لە چەرمەکەی بدات و پێویستە پێلاوی چەرم چەرم لە شوێنێکی گونجا و داپۆشراو کەوا نە زۆر وسک و نەش زۆر شێدارە، دابنیت و ئاگات لێ بێت.

Related Posts

وەڵامێک بنووسە