وتارەکان

ڕێگرتن لە تووش بوون بە ئەلێرژیا لە ڕێگای هەڵبژاردنی پێلاوەی باش

کامە جۆری پێڵاو لە پێ بکەیین بۆ ئەوەی تووشی ئەلەرژیای جۆربەجور بە پێڵاو نەبین؟

  • هەوڵ بدە ئەو پێڵاوانەی لە پێ بکەیی کە مادەی ئەلەرژی هێنەری تێدا کەم بێت. وەک ئەو پێڵاوانەی کە قاڵبێکی پەلاستیکی هەیە و هیچ جۆرە چەسبێکی تێدا بە کار نەهاتووە. هەروەها پێڵاو و بوت بە قاڵبی “پی ڤی سی” کە هیچ جۆرە مادەی ئەلەژی هێنەری تێدا نەبێ و پێڵاوی چێویینە بۆت باشە.
  • هەروەها دەتوانی ئەو جۆرە پێڵاوانە بۆ خۆت هەڵبژێریت کە قاڵبەکەی پۆلی ئۆرتانە و چەسپی تێدا نییە.
  • ئەگەر تووشی ئەلەرژی دەبیت بە پێڵاوی چەرم، ئەوا دەتوانی بە ئاسانی ئەو پێڵاوانە لە پێ بکەیی کە چەرمی تێدا نیە.
  • ئەو چەسپەی لە دروست کردنی پێڵاودا بە کار هاتووە گرینگی زۆری هەیە بۆ ئەلەرژی و دەبێ ئاگاداری بیت.بە ڕەچاو کردنی ئەم خاڵانەوی سەرەوە، دەتوانی خۆت لە ئەلەرژی پێڵاو بپارێزیت و یان ئەو جۆرەی پێڵاوی چەرم بە کار بهێنی کە بە دەست دروست دەکرێت و چەسپی تێدا نیە.
  • ئەگەر لە ژێر قاچەکانت تووشی ئەلەرژی بوویت دەبێ ئەو بەشەی ناوەوەی پێڵاوەکەت بگۆڕیت و یان بە یەکجاری دەری بهێنی.

ڕێگرتن لە تووش بوون بە ئەلێرژیا لە ڕێگای هەڵبژاردنی پێلاوەی باش

ئیتر کامە ڕێگا دەتوانی بگریتە بەر؟

ئارەقە کردنی پێ لە نێو پێڵاو، دەستپێکی تووش بوون بە ئەلەرژی پێیەکانتە و وا باشترە لە سەرەتاوە ڕێگە بگریت لە ئارەقە کردنی پێیەکانت.

بڕێ کەس پێیان وایە بەکارهێنانی سپرای دژە ئارەقە، ڕێگایەکی باش دەبێ بۆ ڕێگرتن لە ئارەقە کردنی ژێر قاچەکان، بەڵام ئەوەش بۆ خۆی ئازار و خوراندنی پێ زیاد دەکات.

دەتوانی ئەو جۆرە سپرای و دژە ئارەقانە بەکار بێنیت کە تێدا هێکسا- هیدرات کلۆرایدی ئەڵەمینیۆم بە ڕێژەی 6.25 یان 20 لە سەد بە کار هاتووە.

لە پێ کردنی گۆرەویش ڕێگایەکی باشە بۆ پاراستنی قاچەکانت.

ئەگەر هەموو ئەم خاڵانەت ئەنجام دا و ئەلەرژی قاچ و پێیەکانت پاش 8 هەفتە چارەسەر نەکرا، ئەوا دەبێ سەردانی پزیشک بکەییت.

خاڵی کۆتایی: ئەگەر لە قامکەکانی پێ تووشی ئەلەرژی و خوران بووییت، ئەوا دیارە پێیەکانت تووشی ئەلەرژی بووە بە ئەو ماددانەی لە پێڵاوەکەتدایە.

Related Posts

وەڵامێک بنووسە