وتارەکان

کڕینی پێڵاوی گونجاوی شاخەوانی

 

کڕینی پێڵاوی گونجاوی شاخەوانی و هەڵبژاردنی ئامێری باش بۆ وەرزشی شاخەوانی یەکێک لە پێویستیەکانە! شاخەوانی یەکێک لە وەرزشە حەز لێکراوەکانە کە زۆرێک بۆ پاراستنی تەندروستی هەڵیدەبژێرن. ئاگاتان لەم خاڵە هەبێت گەر کاتی وەرزش کردن کەلوپەلی گونجاوتان لەگەڵ نەبیت لەوانەی زیانتان بەر بکەوێت.

لەنێو جۆرەکانی کەلوپەلی شاخەوانی، پێڵاوی شاخەوانی باش بۆ پاراستنی پێتان لەکاتی شاخەوانیدا یاریدەرە. شاخەوان پێویستی بە ئامادە بوونی تایبەت هەیە. جگە لە پاراستنی ئامادەیی لەش، دابینکردنی کەلوپەلی کەژەوانی ئاسوودە و بە کۆالیتی بەرزەوە پێویستە. لەنێوان جۆرەکانی کەلۆپەلی کەژەوانی، پێڵاوی شاخەوانی باش دەتوانێت یاریدەری پاراستنی پێیەکانتان بێت لەکاتی شاخەوانی دا.

  1. پێڵاوی شاخەوانی گەورە هەڵبژێرن

لەوانەیە کە پێڵاوی رۆژانەتان بە تەواوەتی ژمارەی پێتان نەبێت، بەڵام ئەمە بۆ هەڵبژاردنی پێڵاوی شاخ وانییە. پێڵاوی شاخ دەبێت گەورەتر بێت. بۆ نموونە، گەر ژماەی پێڵاوی ئاسایتان 41 بێت، پێلاوی شاخەوانی دەبێت 42 یا 43 بێت.

 

  1. چیپی (ساق) پێڵاوی کەژەوانی

گەر بە دوای پێڵاوێکدان کە گونجاو لەگەڵ ژمارەی پێتان بێت، دەبێت ئاورێک لە چیپی پێڵاوی شاخەوانی بدەنەوە. گەر چیپی پێڵاوەکە توند و تۆڵ بێت دەبێت چاوەڕوان بن کە لەوانەی بەشی سەرەوی پاژنەی پێتان زیانی بەر بکەوێت، چونکە دوای رێگە ڕۆشتنێکی زۆر پێتان برین دەکات.

  1. بەرزی چیپی پێڵاوی شاخەوانی گونجاو لەگەڵ بەرزی شاخەکەدا هەڵبژێرن

کاتێک کە پێڵاوێک لە مۆڵ هەڵدەبژێریت، جۆری جیاوازی پێڵاوی شاخ و کوێستانی تێدایە کە چیپی بەرز و نزمیان هەیە. بۆ ئەوەی کە بڕیار بدەی کامیان هەڵبژێریت، دەبێت بەرزایی کێوەکە لەبەرچاو بگریت. گەر دەتەویت لە کێوێک بە گردی بچووک دا بڕۆیت، پێڵاوی شاخەوانی بە چیپی کورتەوە هەڵبژێرە و جگە لە سووکتر بوونی، هەرزانتریشە.

 قسەی کۆتایی

کڕینی پێڵاوی شاخەوانی بە کۆالێتی چاک پێداویستی کەژەوانیەکی بێ مەترسییە و بەکارهێانی پێڵاوی ناگونجاو، ئاسایشتان دەخاتە مەترسییەوە؛ بۆیە بە کڕینی پێڵاوی گونجاو لە شەهپەر، ئاسایشی خۆتان گەرەنتی بکەن و بە ئاسوودەیی شاخەوانی بکەن.

 

وەڵامێک بنووسە