وتارەکان

کڕینی پێڵاوی گونجاو بۆ دەرمانی پشت ئێشە

 کڕینی پێڵاوی گونجاو و چۆنییەتی هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو بۆ دەرمانی پشت ئێشە، کاریگەری زۆری بە درێژایی ژیان لەسەر تەندروستیتان هەیە. بەڵام زۆربەی خەڵک گوێ بەمە نادەن و بۆیان گرنگ نییە و یا بە سادەیی پشت گوێ دەخەن کە ئەمە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی یەک لەدوای یەک.

 

  1. کەوانەی پێ و شوێنی لە نێو پێڵاو دا

کەوانەی پێتان لەوانەیە کەم، زۆر یا بێ کەوانە بێت. ئەوانەی کە ژێر پێیان تەخت یا کەوانەی زۆری هەیە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە حاڵەتی لەشیان بشێوێت و بە خەستی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن یا ئێشی پێ. کەوانەی پێ و شوێنی لە نێو پێڵاوەکەتان، دەبێت بە جۆرێک بێت کە بە باشترین شێوە پێکەوە ساز بن. بۆ دەسنیشان کردنی جۆری کەوانەی پێ، پێتان بخەنە نێو ئاو و دواتر لە سەر لەتێک مەقەبا پێتان دانێن. شوێن پێتان، پێتان دەڵێت کە جۆری کەوانەی پێت چۆنە.

  1. سەرنجی ناوەی پێڵاوەکە بدەن

کاتی هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو بۆ دەرمانی پشت ئێشە، ئەمە لە بەر چاو بگرن کە ئایا پێڵاوەکە بە جوانی پێش لە بەر کەوتن دەگرێت یا نا، ناوەی پێڵاو یارمەتیتان دەدات تا ئەو گوشار و بەرکەوتەی کە لەکاتی رێگا چووندا هەیە لا ببات و دڵەڕاوکێ کەمتر بکاتەوە. بەشێک لە پێڵاو کە پێتان لە بەرانبەر بەرکەوتە دەپارێزێت، نێوی ناوەی ناوەڕاستە. ناوەی ناوەڕاست ئەوەیە کە لەنێوان بەشێک لە پێڵاو کە لە سەر زەوی دەنیشێت و ئەو بەشەی کە راستەوخۆ لەژێر پێی دایە. بە گشتی، گەر کەوانی پێتان زۆرە، لەوانەیە باشتر بێت کە ناوەی ناوەڕاستی نەرمتر هەڵبژێرن. ئەوانەی کە کەوانەی کەمیان هەیە دەبێت ناوەی ناوینی قایمتر بۆ کۆنترۆڵی زیاتری جووڵە کەڵک وەربگرن.

قسەی کۆتایی

کڕینی پێڵاوی ناگونجاو دەبێتە هۆی پشت ئێشە، یا زۆرتری دەکات. گۆڕینی پێڵاو لەوانەیە جیاوازی گەورە بێنێتە کایەوە. جووتێک پێڵاوی گونجاو دەتوانێت کاریگەری پۆزەتیڤی لەسەر پشت ئێشە لەکاتی ئیش کردن، وەرزش یا ئەنجامی ئیشەکانی دیکە دا هەبێت و هەر ئەوەندەش هەڵبژاردنی هەڵە دەتوانێت، ببێتە هۆی زیاد کردنی هێماکانی پشت ئێشە.

وەڵامێک بنووسە