ئیمە بەردەوام باسی ئەوە دەکەیین لە پزیشکەکان ڕزگاری دەری مرۆڤن، بەڵام لێرە دەمانەوێ ئەو پرسیارە ئاراستە بکەیین کە ئاخۆ دەور و کاریگەری پەرەستار و سیسەرەکانیش چییه؟
ئیشی پەرەستار و سیسەر، ئێجگار قورسە و دەبێ چەندین کاتژمێر لە نەخۆشخانە دەوام بکەن و بە پەلە و خێرایی لە ژوورێکەو بۆ ژووری تر بڕۆن. ئایا دەزانی زۆربەی پەرەستارەکان بە هۆی ئەو ئیشە قورسەی دەیکەن، تووشی ژانی پشت و بڕبڕە و قاچیان دەبن؟
ئەگەر تۆ خۆتیش پەرەستار بیت، ئەوا دەزانیت راوەستانی درێژماوە لە سەر قاچەکانت و هاتوچووی زۆر، زیانێکی زۆر بە قاچەکانت دەگەینێت. بۆیە پێویستت بە پێڵاوێکی گونجاوە کە تایبەت بە دۆخی ئیش و کاری پەرەستارێک داڕێژرابێت و دروست کرابێ. پێڵاوێکی وا، قاچەکانت لە دۆخێکی باش دەهێلێتەو و ڕێت پێ ئەدا لە کارەکەتدا بە ئاسانی و خێرایی بجوڵیتەوە.
لێرە دا چەند نموونەیەکی باشی پێڵاوی تایبەت بە پەرەستار و سیسەرە بەڕێزەکان دەخەینە ڕوو.
1-پێڵاوی Asics Womans Gel – Venture 5
ئەم مۆدیلە پێڵاوە لە نێو پەرەستارەکان خواستی زۆری لە سەره. چونکە کاتێک ناچار دەبیت بۆ ماوەی 12 بۆ 14 کاتژ،ێر لە دەوامدا بیت، دەبێ پێڵاوکی ئەمن و ئاسوودە و پتەو لە پێ بکەییت.
ئەم پێڵاوە هەموو مەرجەکانی ئاسوودەیی و بەرزی کوالێتی و بگرە باشتریش لە خۆ دەگرێت.
سوودەکانی ئەم پێڵاوە:
بۆ ماوەی زۆر بەرگە دەگرێت
کێشی سووکە
دیزاینی سەرەنج ڕاکێشە
هەموو ڕەنگەکانی لە بەردەستدایە
زیانەکانی:
هیچ
2- پێڵاوی دژە ئاوی Sloggers Woman
ئەم مۆدیلەی پێڵاو، یەک لە باشترین جۆرەکانی پێڵاوی تایبەت بە خانمانی پەرەستارە، چونکە هەڵگری تایبەتمەندی دژە ئاوە و بە هۆی ئەوەی بەخۆشخانە شوێنیکی سەلامەت نییە و زۆربەی کات ڤایرۆس و نەخۆشی ڕووی تێ دەکات دەبێ پەرەستار بەردەوام پێڵاوەکانی لە پێ بکات و دەتوانی ئەم جۆرەی پێڵاوە هەمیشە لە پێ بکات و بە ئاسانی بیشوات و خاوێنی بکاتەوە.
ئەم مۆدیلە چەندین ڕەنگی جیاواز و دیزانی جوانی هەیە و تەنانەت بۆ کاری کشتوکاڵیش گونجاوە چونکە پێڵاوێکی دژە ئاوە.
سوودەکانی:
هەموو مادەکانی پێکهێنەری ئەم پێڵاوە ڕیسایکلین دەکرێت
قاچت تێدا ئاسوودەیە
کێشی سووکە
نەرمە بە هەموو بارێکدا دەجوڵیت
لە سەدا سەد دژە ئاوە
3-Dansko Womans Professional Cabrio Clog
ئەم پێڵاوە ئەو پەڕی ئاسوودەیی بۆ پەرەستارەکان لە کاتی دەوامدا دابین دەکات. ناوەی پێڵاوەکە زۆر گونجاوە و بۆ ئەو کەسانەی پێیەکانیان گەورەیە و تێدا جێ دەبێتەوە. ڕێگری دەکات لە زیان پێ گەیشتن بە پێیەکانت. بۆ ڕاوەستانی درێژ ماوە گونجاوە.
سوودەکانی:
لە سەداسەد بە چەرم دروست کراوە
بەرگەی زۆر دەگرێت
بە ئاسانی پاک و خاوێن دەکرێتەوە
دیزاینی جوانە