دەستکەوت و شانازییەکانی کۆمپانیای شەهپەڕ:
درێژە پێدانی ڕوانگەی زاڵ لە سەر بەڕێوبەرایەتی پێڵاوی شەهپەڕ لە ماوەی دەیان ساڵ کارکردندا، کە ئەم کۆمپانیایە وەکوو هەبوونێکی کاریگەر و خاوەن بەرپرسیارەتی لە بواری بایەخەکانی کۆمەڵگا دادەنێت؛ وای کردووە کە بەردەوام لە لایەن دامەزراوەی حکومی و مەدەنییەوە، خەڵاتی ڕیزلێنانی پێ بدرێت.
کۆمپانیای شەهپەڕ بۆ بەرهەم هێنانی پێڵاو، لە ساڵەکانی 1383، 1385، 1387و 1391ی هەتاویدا، وەکوو کارگەی نموونەیی پیشەسازی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێدراوە و لە ساڵەکانی 1385، 1386، 1387و1391 هەتاوی، وەکوو باشترین کۆمپانیای هەناردەکاری پارێزگا هەڵبژێردرا و خەڵاتی پێدراوە.
کۆمپانیای شەهپەڕ؛ لەگەڵ ئەوەش و هاوکات لەگەڵ دەستکەوتی تەکنیکی و بازرگانی، توانیویەتی بە هۆی ڕەچاو کردنی بنەما و یاساکانی باجی ئێرانی، ببێتە نموونەیەکی کارگەی ڕێکوپێک لە دانی باجی یاسایی و ئەمەش پیشاندەری بەرپرسیارێتی کۆمپانیاکەیە لە بەرانبەر حکومەت و خەڵکەوە.
هەر لەم بوارەدا ئەم کۆمپانیا بەردەوام بە شێوەیەکی چالاک بەشدارە لە هەموو هەڵمەتێکی خێرخوازی، لەوان پشتیوانی کردن لە کۆمیتەی ئیمداد و خێرخوازی ئیمام خومێنی و ئەوەش ڕەنگدانەوەی بەرپرسیارێتی بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکەیە بەرانبەر بە پشتیوانی کردنی چینی کەم داهاتی ئێرانی.
کۆمپانیای شەهپەڕ بۆ پێڵاو، وەکوو “کارسازی نموونە و هەڵبژاردە” لە یازدەهەمین میهرەجانی “بەرهەمهێنانی نەتەوەیی؛شانازی نەتەوەیی” هەڵبژێردراوە و ئەمەش بە لاپەڕەیەکی زێڕینی کردەوەی ئەم کۆمپانیا دادەنرێت، لە ڕێبازی پشتیوانی کردنی کارسازی و دامەرزاندن بۆ پیشەسازی و کرێکاری ئێرانی.
هەناردەکان:
ئاسۆی کارکردنی کۆمپانیا هانی داوین، پێڵاوی هونەرمەندانەی بەرهەمی دەست و هونەری پیشەسازی ئێرانی وەکوو باڵوێزێکی جێ بڕوا و بایەخ بۆ دەرەوەی سنوورەکانی ئێران هەناردە بکەین. ئەم پێڵاوە وەکوو باڵوێزێکی سەرکەوتوو و پێشڕۆ وایە و لە لایەکەوە پیشەسازی ئێرانی لە ڕەکابەرایەتی گۆڕەپانی بازرگانیدا سەربەرز کردووە و لە لایەکی دیکەشەوە دەورێکی کاریگەرو بەرچاوی هەیە لە گەشە و پەرەپێدانی هەناردەی نانەوتی وڵاتدا.
تا کوو ئەمڕۆ زۆربەی وڵاتانی دراوسێ بوونەتە کڕیار و بەکارهێنەری بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی کانی شەهپەڕ و ڕەزامەندیان دەربڕیوە لە بەرهەمەکان و جگە لەوەش بڕێکی وڵاتانی ئەفریقی بەرهەمەکانی ئێمەیان پێ خۆشترە لە لێشاوی بەرهەمە جیهانییەکان. دەور گێڕان لە بازاڕە تازەکاندا ئامانجێکی گرینگ و سەرەکی بەڕێوەبەرەکانی کۆمپانیای شەهپەڕە.