تاقیگەی چاودێری کردنی کوالێتی بەرهەم:

تاقی کردنەوە و بەراوەرد کردنی کوالێتی پێڵاوەکان پێش بەرهەمهێنانی، وەکوو گرینگترین ئەرک لە سەر شانی تاقیگەی چاودێری بەرهەمهێنان دانراوە. لەم بەشەدا چەندین تاقیکردنەوەی زانستی کارکردی باشی بەرهەمەکانی کۆمپانیای شەهپەر مسۆگەر دەکات؛ لەوان:
-ئامێری تاقیکردنەوەی پیاسە کردن: ئەم ئامێرە تەمەنی کارکردنی ژێرەی پێڵاوەکە تاقی دەکاتەوە. شانازییەکی کۆمپانیای شەهپەڕ ئەوەیە کە دڵنیایی تەواوی هەیە لە سەر کارکردن و تەمەنی ژێرەی پێڵاوەکانی بەرهەمی خۆی تا 300 هزار هەنگاو بۆ پیاسە کردن؛ ئەوەش لە کاتێکدایە کە ستانداردی نەتەوەیی ئێران پێوانەی تەمەنی ژێرەی پێڵاوی بۆ 100 هەزار هەنگاو دیاری کردووە.

Policy_Picture

-تاقیکردنەوەی نوساندن: ئەوەش ڕێژەی نوساندنی ژێرەی پێڵاوەکان و بەشی ڕووکەشی سەرەوەی تاقی دەکات و لە توندی پێوەلکانەکەی دڵنیا دەبێتەوە.
-تاقیکردنەوەی توندی و ئەستووری ژێرە: ئەمەش ڕێژەی ئەستووری و توندی ژێرەی پێڵاوەکان هەڵدەسەنگێنێ
-ئامێری تاقیکردنەوەی سەرپەنجە: ئەم ئامێرە پارێزراو بوونی سەرپەنجەی پێ لە بەرانبەر گورزی قورسدا هەڵدەسەنگێنێ؛ ئەم ئامێرە بە تایبەتی لە تاقی کردنەوەی جۆری پێڵاوی کرێکاری و پارێزراوی شەهپەڕ کە هەڵگری پێوانەی ستانداردی نەتەوەیی ئێرانە بە کار دەهێندرێت.
-ئامێری ڕاکشانی چەرم: ئەم ئامێرە کوالێتی چەرمی سروشتی و بە بایەخ بۆ ڕوکەشی پێڵاوەکان مسۆگەر دەکات
-ئامێری هەڵسەنگاندنی بارستایی ژێرەی پێڵاوەکان:
ئەم ئامێرە توانای داڕشتنی ژێرەیەکی گونجاوی هەیە بە پێی داوای کڕیاران و جۆری پێڵاوەکان

مەرجی تەندروستی پێڵاو بە هۆی ڕەچاو کردنی ستانداردی تایبەت:

پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی کڕیار، لە ڕێگای بەرهەمی پێڵاو کە خۆی لەگەڵ تایبەتمەندی جەستە و پەیکەری ئێرانییەکاندا و بواری پیشە و ئەرکەکان، بگونجێنێ؛ وەکوو ڕێباز و ئامانجێکی سەرەکی “کۆمپانیای شەهپەڕ بۆ پێڵاو” دیاری کراوە و ڕەچاو دەکرێت و لەم چوارچێوەیەشدا، لە ڕێگای لێکۆڵینەوە و بەکار هێنانی زانستی ئەنترۆپۆمەتری و ئەرگۆنۆمی، بەرهەمی کارلەسەر کراو و تاقی کراو، دادەڕێژێت و بەرهەمی دەهێنێت.
ئەنترۆپۆمەتری زانستی لێکدانەوەی ڕێژەیی تایبەتە لەگەڵ قەبارەی فیزیۆلۆژیای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگای وڵات یان هۆزێک و بە لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕێژەییەتایبەتە، بەرهەم هێنانی پێڵاو لەگەڵ تایبەتمەندی ئەو کۆمەڵگا یان هۆزە دەگونجێندرێت. لە لایەکی دیکەشەوە هەمیشە کۆمەڵێک گرژی،زەخت و دڵەڕاوکێ و تێکچوون بە هۆی ئەرک و فەرمان و پیشەی خەڵکەوە یان شێوازی ژیان، کار دەکاتە سە جەستەی تاکەکان و زانستی ئەرگۆنۆمی لە هەوڵی ئەوە دایە ڕێگری لەم کارتێکەرییە نێگەتیڤە بکا و چاکی بکاتەوە.
لەم بوارەدا داڕشتنی تایبەتمەندی بەرهەم هێنانی پێڵاو بە شێوەیەک کە لەگەڵ شێوازی کار و ژیانی ئەمڕۆکە بگونجێت، توانایەکی گرینگ و هەرە بەرچاوی کومپانیای شەهپەڕە و ئەم توانایە لە چوارچێوەی بەرهەم هێنانی پێڵاوێکی تەندروست بە کار دەهێنێ و بە دەست هێنانی نیشانی ستانداردی نەتەوەیی ئێران بۆ خۆی سەلمێنەری ئەم توانایە و لە ڕاستیدا شانازییەکی “کۆمپانیای شەهپەڕە بۆ پێڵاو”.