کۆمپانیای “شەهپەڕ” بۆ بەرهەم هێنانی پێڵاو، سەری ڕێزو نوازش دادەنوێنێ بۆ لێهاتوویی کڕیارانی خۆشەویست لە هەڵبژاردنی ئەم جۆرە پێڵاوە و سپاسی ئەو متمانەیەی ئێوەی خۆشەویست دەکات کە بەم مارکەیە هەتانە؛ ئەوەش مارکەی “شەهپەڕ” کە خاوەن 64 ساڵ پێشینەی لێوانلێوی هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچان و دڵسۆزانەیە.
گرووپی ستافی کۆمپانیای “شەهپەڕ” بۆ پێڵاو، بەو ئامانجەی بتوانن بەرهەمێکی ڕێکوپێک و بێ کەموکۆڕی بخەنە بەردەست کڕیارانی خۆیان، لە هەوڵ و تێکۆشانێکی بێ وچان دان؛ چونکە لەو بڕوایەدان کە کڕیارانی “شەهپەڕ” شایەنی باشترینی شتەکانن…
بەڵام بە هەموو ئەمانەشەوە و سەرەڕای ڕەچاو کردنی هەموو خاڵە پێویستەکان، هەمیشە ئەگەری ئەوە ئارادیە بەرهەمەکان بە هۆی هەڵەی ستافەکان، یان کێشەی تەکنیکی، تووشی کێشە و کەموکۆڕی ببن و ئەمەش لە هەموو کومپانیا و کارگەیەکی دونیا دا شتێکی ئاساییە و بەردەوام ڕوو ئەدات، بۆیە کومپانیای “شەهپەڕ”، وەک ئەرکێکی سەرشانی خۆی و بە ئامانجی بە دەست هێنانی ڕەزامەندی هەرچی زیاتری کڕیارانی خۆشەویست، هەستاوە بە دانانی گەرەنتی بۆ هەستیارترینی بەشی پێڵاو کە بریتیە لە ژێرەی پێڵاوەکان وهەموو پێڵاوەکانی بەرهەمی “شەهپەڕ” بۆ ماوەی شەش مانگ پاش کڕینی، گەرەنتی دەکرێت.
بێگومان دەبێ ئاماژە بەوەش بدرێت کە پێویستە ئێوەی کڕیارانی هێژا، بۆ کەڵک وەرگرتنی هەرچی باشتر لە ئۆڤەرەکانی کومپانیای “شەهپەڕ”، ئاگاداری مەرجەکانی گەرەنتی بەرهەمەکان ببن؛

ئەو یاسا و ڕێکارانەی پێویستە هەموو نوێنەرایەتی و فرۆشگاکانی فرۆشتنی پێڵاوی “شەهپەڕ” لەبارەی دابین کردنی گەرەنتی” گۆڕینی بێ مەرجی پێڵاوەکان” ڕەچاوی بکەن، بریتیە لە:

پاش کڕینی بەرهەمەکان لە ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیا و وەرگرتنی، پێویستە پێش ئەوەی کڕیارانی بەرێز پێڵاوەکان بەکار بێنن، هەرجۆرە کەم و کورتی و کێشەیەکی تێیدا بەدی کرا؛ دەسبەجێ ئەو کێشەیە بۆ لایەنی پێوەندی داری بەرپرس لە گەیاندنی بەرهەمەکان بۆ فرۆشگاکان، بەرز بکەنەوە و ئەو پێلاوەی کێشە و کەم و کۆڕی تێدایە، لەگەڵ قوتوکەی کە هەڵگری زانیاری و تایبەتمەندی ئەو بەرهەمە و پێوەرەکانی QC یە، لە دیکەی بەرهەمەکان جیا بکرێتەوە و بۆ ئەو لایەنەی بنێرنەوە کە لێیان وەرگرتووە.
تکایە قوتوی تایبەت بە پێڵاوەکانی شەهپەڕ بپارێزن و لای خۆتانی هەڵگرن،چونکە هەڵگڕی بڕی کۆد و ژمارەی تایبەت و کۆنترٶڵی کۆوالێتی “QC“بەرهەمەکانە و لە ڕێگای ڕاگەیاندنی کۆدی تایبەتی QC، ئەو بەرهەمانەی کێشەی هەیە، زۆر بە خێرایی دەبرێتە شوینی خۆی و کێشەکەی چارە دەکرێت.
دەبێ ئەوەش بوترێت کە ئەو بەرهەمەی بەکار نەهێندراوە پێویستە لە ماوەی 15 ڕۆژی دەوام( بە بێ ئەژمار کردنی ڕۆژانی پشوو) لە کومپانیا بگۆڕدرێت و بگاتەوە دەستی فرۆشگای خاوەنی و ئەگەر لەم ماوەیە پێلاوەکە نەگۆڕدرا و نەگەڕێنداریەوە، دەبێ لە ڕیگای تەلەفۆنی 32425200 پێوەشوێنگری کارەکەی بکرێ و هۆکارەکەی بزانرێ

مەرجەکانی پێوەست بە کڕیارانی بەڕێز و بەکارهێنەرانی خۆشەویستی پێڵاوی کومپانیا “شەهپەڕ” بۆ گەرەنتی و گۆڕینەوەی بێ مەرج، بریتییە لە:

ژێرەی پێڵاوەکانی مارکەی شەهپەڕ، لە دۆخی بە کارهێنانی ئاسایی و تەندروست، بۆ ماوەی شەش مانگ لە پاش کڕینییەوە، گەرەنتی دەکرێت و دەبێ لە کاتی کڕینی پێڵاوەکە ڕۆژپێوی کڕینی لە سەر کارتی گەرەنتییەکەی بنووسرێت و مۆری فرۆشگایشی لەسەر بێت.

ئەو حاڵەتانەی لە ئەگەری ڕوودانی دەبێتە هۆی ئەوەی پێڵاوەکەت مەرجی گەرەنتی نەیگرێتەوە:

پیس بوونی ژێرەی پێڵاوەکەت بە هەموو جۆرێکی مادەی کیمیاوی. (ئەم مەرجە بۆ ئەو جۆرە پێڵاوانە نیە کە تایبەت بۆ تەندروستی و پارێزاوی لە شوێنی کارە)
بەرکەوتنی هەموو جۆرە شتێکی تێژ کە ببێتە هۆی قڵشان و یان کون بوونی ژێرەی پێڵاوەکەت
بەکارهێنانی ناتەندروست و نەشیاوی پێڵاوەکە و ئەمەش لە لایەن کارناسانی کومپانیاوە دیاری دەکرێ
ئەگەر قەبارەی پێڵاوەکە بە قەبارەی پێ خۆت نەگونجێت و جیاواز بێت، چیتر مەرجەکانی گەرەنتی نایگرێتەوە، بۆیە پێویستە لە کاتی کڕینی پێڵاوەکەت وریا بیت!
دەبێ کڕیارانی بەڕێز سەرەنجی ئەم خاڵەش بدەن کە دیکەی بەشەکانی پێڵاوی شەهپەڕ گەرەنتی نایگرێتەوە و تەنیا ژێرەی پێڵاوەکان خاوەن گەرەنتییە، بەڵام بەوەشەوە، هەموو پێڵاوەکان لە باشترینی جۆری چەرمی سروشتی و دەستکرد بەرهەم دەهێندرێن و گەرەنتیان نییە، کەچی کومپانیای شەهپەڕ هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی باشترین مادەی سەرەکی و چەرم بە کۆوالێتی بەرزەوە لە پێڵاوەکان بەکاربێنێ؛ پێویستە لەمبارەوە ئاماژە بدرێتە چەند خاڵێک:
*/هەرگیز نابێ بۆ لابردنی پەڵە لە سەر پێلاوی چەرم و خاوێن کردنەوەی هیچ جۆرە مادەیەکی کیمیایی وەک، بەنزین ئەتر و تینر……بەکار بهێندرێت.
*/چەرمی سروشتی هەرگیز بە تەواوەتی دژە ئاو نییە و ئەگەر بێتو ئەو چەرمەی بۆ پێلاوەکان بە کار دەهێندرێت، بە تەواوەتی بکرێتە دژە ئاو، ئەوا چیتر تایبەتمەندی و خەسڵەتی سروشتی خۆی پێوە نامێنێت، بۆیە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە ئەم پێڵاوانە لە کاتی زۆر مانەوە لە نێو بەفر و بارانی زۆر، خەساری پێبگات و ڕێکوپێکی شێوازەکەی بگۆڕدرێت.

کڕیاری هێژا و خۆشەویست! ئەگەر پێشتر نموونەی پێڵاوی شەهپەڕت کڕیوە و بە هۆی ئەم خاڵانەی سەرەوە کە باسیان کرا، مەرجی گەرەنتی نەیگردۆتەوە، هیوادارین لە داهاتوودا و لە کاتی کڕینی پێڵاو، بە ئاگاداری لەم خاڵانە و ڕەچاو کردنیان، بە وریاییەوە، بەرهەمێکی خاوەن کۆوالێتی بەرز هەڵبژێریت و وەکوو ڕۆژان و سەردەمانی پێشوو لەگەڵتان بین.