شکۆداری و خۆڕاگری لە جیهانیکی پڕئاژاوەدا

هەموو ڕۆژێک کە خۆر هەڵدێ و ڕەکابەری بۆ مانەوە لە ژیان دەست پێدەکات، ئاسک و پڵەنگ دەزانن کە دەبێ خێرا و خێراتر ببن. هەڵۆ شاباڵەکانی لە سەر هەمووان ڕادەکێشێت و ڕۆجیار پەرەست دەزانێت خۆحەشاردان مەرجی مانەوەیە لە ژیاندا. هەموو هەڵهاتنێکی خۆرەتاو دەستپێکی سووڕی ڕەکابەرییەکی هەناسەبڕە بۆ مانەوە و بۆ ژیان.
لە جیهانێکی وا لێوانلێوی ململانێ و ئاژاوە، کەرگەدەنی ئەستوور و خۆڕاگر پشت بە هێزی دەروونی خۆی دەبەستێت و لە ڕێی هێزی بڕوا بە خۆ بوونەوە، لە سەر گۆڕەپانی مانەوە؛ بە پێداگرییەوە وەستاوە.

History_Picture_En

هێزی کەرگەدەن هەڵقوڵاوی ئەزموونی ژیانە لە مەودای دوور و درێژی ڕۆژگارێکی پڕ لە هەوراز و نشێودا و بە چاوخشاندنێک لە سەر ئەم جیهانەی ئاخنێوی ململانێ و ئاژاوەدا کە بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە؛ باشترین ڕیگای مانەوەی نەخشاندووە. ژیان بۆ کەرگەدەن وەکوو ئەزموونێکی خۆش وایە، چونکە ئەم ژیانەی تێکەلاوی هێز و بڕوایە بە مانەوە.

دەرکەوتن و گەشەی “کۆمپانیای شەهپەڕ بۆ پێڵاو”

خوالێخۆشبوو “حاجی مەلا ئاغاجانی” لە ساڵی 1334 ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ خێرایی ڕەوتی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و بەرۆژ کردنی بواری بەرهەمهێنان لە ئێراندا، هەستی کرد بە تایبەتمەندی و پێداویستییەکانی سەردەمی خۆی و گۆڕینی پێویستی ڕوو لە زیادبوونی خەڵک بۆ بەکارهێنانی پێڵاوی مۆدیرن و سەردەمیانە، بۆیە هەستا بە دامەرزاندنی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی پێلاو لە ژێر ناوی “شەهپەڕ” و دەستی کرد بە بەرهەم هێنان و چێکردنی پێڵاو لە ژمارەیەکی زۆر و بە لێشاو و هەروەها بە کوالێتی بەرزەوە و پێلاوەکانی بەرهەمی ئەم کۆمپانیایە ناوی “شەهپەڕ” و لۆگۆی کەرگەدەنیان لەسەر نەخشێندرا.
ئەم ناوە و ئەم لۆگۆیە؛ هێشتاکەش لە بیرەوەری بەکارهێنەرانی ئێرانیدا جێ بڕوایە و خاوەن پێگەیە.
ئەمڕۆکە کۆمپانیای شەهپەڕ بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی 60 ساڵ بەرهەمهێنانی هەموو جۆرێکی پێڵاو و لەگەڵ دەرک و تێگەیشتنی قوولێ خۆی لە پێویستی و خواستی بەکارهێنەری خۆی، دەستی داوەتە بەرهەم هێنانی هەموو جۆرێکی پێڵاو و ئاستی بەرهەم هێنانی خۆی بۆ 30 هەزار جووت پێلاو لە ڕۆژێکدا بەرز کردەوە و بەم شێوازەی لە کار کردن و بەرهەم هێنان بووەتە کۆمپانیایەکی خاوەن پێگە و بەهێز.
لە ئێستادا بە هۆی سەرکەوتنی ئەم کۆمپانیایە؛ هیچ لایەنێکی دی ناتوانێت ڕەکابەری ئەو بەرهەمانەی بکات کە هەڵگری لۆگۆی کەرگەدەنە. هەر بۆیە پێدەچێت چیتر مانەوەی کۆمپانیای بەرهەم هێنانی ئەم پێلاوە لەم بازاڕەی پڕئاژاوەی ئەمڕۆدا، مسۆگەر کراوە.