ئاسۆی کاری کۆمپانیا و ستافەکەی:

“کۆمپانیای شەهپەڕ بۆ پێڵاو” دوو ئەرک و ئامانجی سەرەکی بۆ خۆی دیاری کردووە؛ یەکەم: مسۆگەر کردنی تەندروستی کڕیارانی کۆمپانیا، ئەوەش لە ڕێگای بەرهەم هێنانی پێڵاوێک بە کوالێتی بەرز و لە سەر ستانداردی زانستی و کارپێکراوی سەردەم و دووهەم: خوڵقاندنی هەستی دڵخۆشکەر بۆ کڕیاران و بەکارهێنەرانی ئەم پێڵاوە، ئەوەش لە ڕیگای جوانکاری لە بەرهەمەکاندا و ڕەچاو کردنی بنەماکانی جوانی پێڵاوەکان.
بۆ گەیشتن بە ئەم مەبەستەمان، ستافێکی 200 کەسی، لە کەسانی پسپۆڕ و ڕاهێنراو؛ پەیکەرەی ئەم کۆمپانیایە پێک دێنن و لە بواری جیا جیای دیزاین، بەرهەم هێنان، چاودێری کوالێتی و چاودێری دابەشکاری؛ هەستاون بە پێک هێنانی کۆمەڵگەیەکی نایاب لە بەرهەمێکی باوەڕپێکراو، خاوەن کوالێتی و جوان، کە هەڵگری لۆگۆی کەرگەدەنە.

About_Picture

هیوایەتی ستافی “ کۆمپانیای شەهپەڕ بۆ پێڵاو”ئەوەیە کە بەکارهێنەرانی تێگەیشتوو پێشوازییەکی باش بکەن لە ئەو دەرک و ڕێزگرتنەی کە کۆمپانیای شەهپەڕ لە ڕێگای بەرهەمی ئێرانییەوە بۆ هاونیشتمانی خۆی دایدەنێت. پێشوازی گەرم و گۆڕی کڕیارەکان بۆ خۆی سەلمێنەری پشتیوانی کردنی خەڵکە لە بڕوا و هیواکانی ئێمە.
دەور و جێگای هونەر لە بەرهەم هێنانی پێلاودا:
بیرمەندانی واتاناس و زانایان؛ هونەر لە سەر دوو شێواز پێناسە دەکەن: یەک “خولقاندنی بەرهەمێکی نوێ” کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خواست و حەزی مرۆڤ لە چێ کردن و سازدانی جیهانێکی باشتر و ئەوی دی ” لێهاتوویی و وەستایی لە دروست کردن و بەرهەم هێنان” کە دەبێتە هۆکاری خوڵقاندنی بەرهەمی ڕێکوپێک و بێ گەرد و دڵخواز.
بەشی بەرنامەڕێژ کراوی “دیزاین” لە کومپانیای شەهپەڕ، لە تێکۆشانێکی بێ وچاندا هەوڵی ئەوە ئەدات هونەر لە مانای”خولقاندنی بەرهەمێکی نوێ” بخاتە خزمەتی پیشەسازی و لەم ڕێبازەشدا ماکی سەرەکی و سەرتایی لە تێکەڵ کردنی داهێنەرانە و تازەگەریدا، تاقی دەکاتەوە و هەروەها بەشی بەرنامەڕێژ بۆ کراوی ” بەرهەمهێنان” لە کۆمپانیاکەدا، وەکوو بەشێکی خوازیاری پێشکەوتن و سەرکەوتنی هەمیشەیی بۆ خوڵقاندنی بەرهەمی ڕێکوپێک و بێ گەرد و دڵخواز؛ نموونەی راستەقینەی وشەی هونەر لە چوارچێوەی جۆرەها پێڵاو بەرهەم دەهێنێت.
جگە لەوەش هونەری دەستی ڕەنگینی پیشەسازی بە ئەزموون، وای کردووە کە گەوهەری ژیان و حەزی پێشکەوتن بخرێتە چوارچێوەی پێڵاوەکاندا.