وتارەکان

9 خاڵ بۆ هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو

 

لە کاتی کڕینی پێڵاودا، پێویستە ڕەچاوی بابەتهایەک جگە لە مۆدە و جوانی بکەن. جگە لە مەسەلەیەکی گرنگ وەک ستایل، دەبێت کاردای پێڵاوەکە پەسەند بکەن. زانکۆی هارڤارد ئامۆژگارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو بڵاو کردەوە کە ئێمە لە شەهپەر پێشکەشیتان دەکەین.

 

ئامۆژگارییەکانی هارڤارد بۆ هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو بەجدی وەربگرن!

 

پێت وایە زانکۆی هارڤارد ڕوانگەیی لە هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو چییە و ئاماژە بە چ بابەتهایەک دەکات؟ ئەو 9 خاڵەی کە زانکۆ ئاماژەی پێ دەکات بریتین لە:

  • بنی پێڵاوەکە بخەرە سەر بەری پێت

ئەگەر لە پێیەکانت بچووکتر بوو لە ڕووی درێژی و پانی، تەنانەت بۆ تاقیکردنەوەش لەبەری مەکە.

  • پاش نیوەڕۆ بۆ دوکانی پێڵاوفرۆشتن بڕۆن. پێ بە شێوەیەکی سرووشتی بە درێژایی ڕۆژ فراوان دەبێت.
  • لە فرۆشگە ئەو گۆرەویانە لەپێ بکە کە مەبەستت هەیە لەگەڵ پێڵاوەکەت لەبەری بکەیت.
  • دوای لەپێ‌کردنی پێڵاوەکە، نوکی پەنجەی دابگرە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە نزیکەی نیو ئینچ لە نێوان پەنجەی قاچت و نوکی پەنجەی پێڵاوەکە بەینی هەیە.

ئەم کارە فەزای پێویستت پێ دەدات بۆ ئەوەی لە کاتی پیاسەدا تووشی نینۆک لێدان نەبیت. پەنجەکانت بجووڵێنە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بۆشایی تەواو هەیە.

  • بە پێڵاوەوە بڕۆ بۆ ئەوەی بزانیت هەستت چۆنە.

پێڵاوەکە بە پێیەکانت باش گونجاوە؟ ئایا پشتەوەی پێڵاوەکە بە پشتەوەی قاچەکانت گیرساوە یان لە کاتی پیاسەدا هەڵدەخلیسکێت (دەغزێت)؟ پێڵاوێک بدۆزنەوە کە لە سەرەتاوە بە پێیەکانتان بگونجێت.

  • لەجیاتی ژمارەی قەبارەی پێڵاو، متمانە بە هەستی خۆت بکە لە کاتی لەپێ کردنی. قەبارەکە لە نێوان دروستکەرەکان جیاوازە وە مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە پێتان ئاسوودەیە لە ناو پێڵاوەکەدا.
  • بە پانی و هەروەها درێژی پێڵاوەکە سەرنج بدەن.

ئەگەر قاچت لە پانایی‌دا گوشراوە، داوا لە فرۆشیارەکە بکە کە پێڵاوێکت پێ بدات کە فراوانترە. قەبارەی گەورەتر هەمیشە کێشەکە چارەسەر ناکات.

  • دڵنیابن کە هیچ شتێکی زیادی لە ناو پێڵاوەکەدا نییە، وەک چەسپی وشک بۆوە، چەرمێکی کە باش نەبڕاوە یان کەرەستەکانی تر.
  • کەفی پێڵاوەکە بپشکنە

ئایا ئەوان ئەوەندە بەهێزن کە قاچەکانت لە بەرامبەر شتە تیژەکان بپارێزن؟ ئایا لە ئەواندا باڵنجی چکۆلە بەکاربردراوە؟ لە کاتی ڕۆیشتن بە ناو فرۆشگەی پێڵاودا سەرنج بدە کە چ هەستێکت لە پێیەکانت‌دا هه‌یه. هەوڵ بدە بە سەر ڕووە سەختەکان و هەروەها پلیکانەکان (قاڵدرمەکان)دا هەنگاو هەڵێننەوە و ببینن کە چۆن هەست دەکەن لەسەر هەرکامیان.

 

کۆبەندی

لە کاتی کڕینی پێڵاودا، سەرنج‌دان بە جوانی و ستایل گرنگە. بەڵام تەندروستی زۆر گرنگترە. لەم وتارەدا، 9 تێبینی پێشکەشکراو کە لەلایەن زانکۆی هارڤاردەوە بڵاوکراوەتەوە کە بە لەبەرچاوگرتنیان لە کاتی کڕینی  پێڵاو، تەندروستی و ئاسوودەیی پێتان زەمانەت دەکەن.

بۆ کڕینی پێڵاوی جۆراوجۆری پیاوان و ئافرەتان، پێڵاوی فەرمی، پێڵاوی کار، نیو بووتەکان، نیو پووتەکان و پێڵاوە وەرزشیەکان و پێڵاوی جۆراوجۆری تر دەتوانن فرۆشگەیی شەهپەر هەڵبژێرن.

وەڵامێک بنووسە