دسته‌بندی نشده

ئێگزمای پێ چییە و دەرمانی چییە؟

ئێگزمای پێ چییە و دەرمانی چییە؟

ئێگزما هەڵاوسانی پێستە کە نیشانەکانی بە گشتی خاڵی سوور و خۆریانە. ئێگزما دەتوانێت ناوچە جیاوازەکانی لەش تووش بکات، یەکێک لەو شوێنانە پێیەکانن، چەندین جۆری ئێگزما هەیە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر پێیەکان هەبێت: ئێگزمای ئاتۆپیک، ئێگزمای پێوە نووستن یا دیس هیدروز (دیشیدروتیک)، جۆری تایبەت لە مەرجی تایبەتی پێست لەم شوێنەدا دیارە و بەرچاوە. لەم بابەتەدا داوا لە شەهپەڕ دەکەین هۆکاری تووشبوون بە ئێگزمای پێیمان بۆ باس بکات، کەوایە تا کۆتایی ئەم بابەتە لەگەڵمان بن.

feet

گەر هۆکاری جووڵەر دیار نییە، دەبێت بە یارمەتی پزیشک ببیندرێتەوە تا بەمجۆرە بتوانن خۆتان دوور بگرن لەتووشبوونی لەداهاتوودا. پزیشک جگە لەوەی کە تاقیکردنەوەی ئالێرژی (هەستیاری)، هەندێک پرسیاری ڕێک و وردیش بۆ دیار بوونی ئالێرژی دەپرسێت. ئایا هەردەم رەوتێکی یەکسانتان گرتووتە پێش؟ لەوانەیە لەناکاو هەستیار بن بە بەرهەمێک کە لەڕابردوودا بێ هیچ کێشەیەک بەکارتان دەهێنا.

ئێگزمای ئاتۆپیکی پێ

ئێگزمای ئاتۆپیک نەخۆشییەکە کە هاوڕێیە لەگەڵ خولە بەرز و نزمییەکانی باشی و بەرزبوونەوەی نەخۆشی ئێگزما. ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بەو پێستەوە هەیە کە هەستیاری زۆرتری بە ژینگەی خۆی هەیە. هەرچەند نەخۆشی ژنێتیکی (میراتی)یە، بەڵام هۆکاری جیاوازی ژینگە  دەتوانن ببنە هۆی سەرهەڵدان یا خراپتر بوونی. ئەم جۆرە ئێگزمایە کەمتر پێیەکان تووش دەکات (زۆرتر لە جۆمگەی خوارووی پێ و لەسەر پێیەکان دەبیندرێت تا لە ژێر پێیەکان) دەرمان کردنی هەموو جۆرەکانی ئێگزمای ئاتۆپیک یەکسانە.

 ئەو هۆکارانەی کە یاریدەرن بۆ باشتر بوونی ئێگزمای پێ

هۆکاری ئێگزمای پێ هەرچی بێت لەئەنجامدا، دیس هیدروز بە ئارەق کردن خراپتر دەبێت، بۆیە دەڵیین باشترە گۆرەوی بەنی لە پێ نەکەن. جگەر کێشانیش، هەروەک بەرهەمەکانی خاوێن کردنەوە بە تەواوەتی، دەتوانێت هۆکاری تۆختر و توندتر بوونی بێت.

feet

قسەی کۆتایی

هەڵاوسانی پێستی ئێگزمای پێ دەتوانێت زۆر ئازاری هەبێت. بۆیە دەبێت تا ئەو جێگایە کە دەکرێت پێش لەو هۆکارانە بگیردرێت کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئێگزمای پێ. لەم بابەتەی شەهپەڕ دا لێکدانەوەمان بۆ جۆرەکانی ئێگزمای پێ کرد و ئاماژەشمان بەو هۆکارانەش کرد کە یارمەتی دەدەن باشتر و دەرمان ببێت.

 

وەڵامێک بنووسە