دسته‌بندی نشده, وتارەکان

کارناسان و پسپۆران لە بارەی پێڵاوی گونجاو بۆ بووکەخان چی دەڵێن

بینینی دیمەنی  بوکە خانێک بە جلو بەرگی جوانی بوکێنی و پێڵاوی بەرزەوە کە هۆڵی ئاهەنگەکەی پیاسە دەکات، زۆر دڵڕفێنە، بەڵام هەر جۆرە بێ هەماهەنگی و ناڕێکی لە نێوان جلی بوکێنی و پێڵاوی بووک، دیمەنەکە دەشوێنێت و ڕواڵەتێکی ناشیرینی ئەداتێ و تەنانەت دەتوانێ کار بکاتە سەر کردار و دیمەنی بوکەخان و ئاهەنگەکەیشی بشوێنێ.

 

 

پێڵاوی گونجاو بۆ بووکەخان - پێڵاوی شەهپەڕ

 

 

ژمارەیەکی زۆری بووکەکان لە کاری ئامادەسازی ئاهەنگی هاوسەرگیری، هیچ گرینگی  نادەنە ئەو پێڵاوە تایبەتەی کە دەبێ لە ڕۆژی ئاهەنگەکە لە پێ بکەن، بەڵام کارناسان و پسپۆڕان و دیزاینەری ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری، گرینگی تایبەتی ئەدەنە ئەم بابەتە و باوەڕیان وایە بابەتێکی گرینگ و زەروورە.

لەبەر ئەوەی کە بووکە خان لە ڕۆژی بووکێنی دەبێ یەک ڕۆژی تەواو، بە جلوبەرگێکی قورس و گەورە، هاتوچوو بکات و دەبێ بە هەستیارییەوە پێڵاوێکی گونجاو و تەندروست بۆ خۆی هەڵبژێرێت، بۆ ئەوەی لەو ڕۆژە تایبەتەی  تووشی کێشە نەبێت.

ڵیرەدا چەند خاڵێک سەبارەت بە پێڵاوی بووکێنی دەخەینە ڕوو:

هەماهەنگی و تەنسیقی نێوان ستایلی جلی بووکێنی و پێڵاوەکەی

دەبێ ئەوە لە بەر چاو بگریت کە ستایلی پێلاوەکەت دەبێ ڕەنگدانەوەی ستایلی گشتی جلوبەرگ و مەکیاژی ڕوخسارت بێ. جلێکی بووکێنی ڕۆمانسی بە تەنوورەیەکی بەربڵاو و پێڵاوی بن بەرزی ناسک،دیمەنێکی هەرە جوان دەخولقێنێ، بەڵام واباشترە، ئەو پێڵاوە بەشی پەنجەکانی کراوە بێت.

بەلام ئەگەر جلی بووکێنی کلاسیک و قوڵەکانی درێژ بوو، ئەوا دەبێت پێلاوی بن بەرز لە پێ بکەیت کە بەشی پەنجەکەی داخراو و داپۆشراو بێت و دیمەنێکی جوان و ڕێک بخەیتە ڕوو. ئەو بووکانەی حەزیان لە جلی بووکێنی ستایلی  mermaid بێت، یان ئەوانەی دەیانەوێ جلەکەیان لە بەشی پشتەوەی ڕووت بێت  و ستایلی  plunging  لەبەر بکەن، دەبێ پێلاوی بن بەرز بە بریقە و نەخشی ئۆیەوە بێت.

 

 

پێڵاوی گونجاو بۆ بووکەخان - پێڵاوی شەهپەڕ

 

هەماهەنگی و تەنسیقی ڕەنگی جلی بووک و ڕەنگی پێڵاوی بووک

دەبێ ڕەنگی پێلاوی بووک لەگەڵ رەنگی جلەکەی هەماهەنگ بێت و بگونجێت، سپی یان، شیری یان پەمەیی زۆر کاڵ، یان ئاڵتوونی و ڕەنگی زێوی زۆر کاڵ، بۆ بووک گونجاوە.

تۆزێ ستایلی تایبەتی خۆتی بۆ زیاد بکە

تۆ دەتوانی پێڵاوەکانت بە دەست ڕەنگینی و سەلیقەی خۆت، بڕازنیتەوە و بۆ نموونە بە کریستاڵ و ئۆیەی بەکار هاتووی سەر جلی بووکیی بینەخشێنیت و یان ئەگەر جلەکانت ڕەنگێکی تێدایە، دەتوانیت هەمان ڕەنگ بۆ سەر پێڵاوەکانیشت زیاد بکەیت و بە جوانی دەریبخەییت.

پێڵاوی بن بەرز یان فلات؟

زۆربەی خانمان پێیان خۆش نییە لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگی باڵایان بەرزتر ببێت لە زاوا، بۆیە بڕیار ئەدەن پێڵاوی فلات یان بە پاژنەیەکی کەمەوە لە پێ بکەن.

ڕەنگە پێڵاوی فلات بۆ بووک تۆزێ ناوازە بێت، بەڵام ئەگەر پێڵاوی بەرزت لە پێ نەکرد، پێویستە پێڵاوەکەت بە جوانی نەخشێندرابێت و بە دیزاینێکی زۆرەوە ڕازێنڕابێت و ستایلێکی تایبەتی هەبێت و دەبێ وریای ئەوەش ببیت کە ستایلی پێڵاوەکەت و جلەکانت هەماهەنگ بێت و پێکەوە بگونجێت.

دەبێ ئەو خاڵانەی کە باس کرا لە بەر چاو بگیردرێت و لە هەمووی گرینگتر  ئەوەیە کە هەرگیز، هەرگیز، ئاسوودەیی و ئەندروستی خۆت نەکەییتە قوربانی جوانی و مۆدە و ستایل، هەمیشە ئاسوودەیی و تەندروستی خۆت لەبەرچاو بگرە بۆ ئەوەی بتوانیت لە ڕۆژی ئاهەنگەکەتدا، بە ئاسانی و ئاسوودەیی هاتوچوو بکەیت و کاتێکی خۆش بەسەر بەریت.

Related Posts

وەڵامێک بنووسە