وتارەکان

کاریگەری قیاس و ئەندازەی پێ منداڵان لە سەر بەرزی باڵایان لە تەمەنی گەورەساڵیدا

قیاس و ئەندازەی پێ منداڵان و ڕێژەی بەرزی باڵایان

کاریگەری قیاس و ئەندازەی پێ منداڵان لە سەر بەرزی باڵایان لە تەمەنی گەورەساڵیدا

پێش بینی کردنی بەرزی باڵای منداڵان زۆر سەرەنج ڕاکێشە، بەڵام بەو مەرجەی پێش بینییەکان بە هەند وەرنەگریت. بە گشتی پێوەندی نێوان قیاسی پێ و پێڵاو و بەرزی باڵای منداڵان مامناوەندە و چەند فرموڵێک بۆ ئەم بابەتە بەکاردەهێندرێت. لە زۆربەی پێش بینییەکان بۆ بەرزی باڵای منداڵ، ئەندازەی بالای باوک و دایکیش لەبەرچاو دەگیردرێت. بە گشتی گەشەی 3 بۆ 5 ئینچ لە باڵای منداڵ کە تەمەنی هەرزەکاری و پێگەیشتندا زۆر ئاساییە .

پێش بێنی ڕێژەی کۆتایی بەرزی باڵا

کاریگەری قیاس و ئەندازەی پێ منداڵان لە سەر بەرزی باڵایان لە تەمەنی گەورەساڵیدا

دکتۆر ڕۆبێرت ئێچ شمەرلیمگ ( Robert H.Shmerling )،لە وتارێکدا لە ژێر ناوی ” ئایا دەتوانین ڕێژەی گەشە و بەرزی باڵای منداڵ پێش بێنی بکەین؟” دەڵێت:” گەشەی لە ناکاوی قیاس و ئەندازەی پێ منداڵ لە تەمەنی هەرزەکاریدا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی باڵاییشی بە هەمان شیوە گەشە دەکات و بەرز دەبێت، بەڵام قیاسی پێ بە گشتی پێوەرێکی یەکلاکەرەوە نییە بۆ ڕێژەی کۆتایی گەشەی باڵای منداڵەکەت و لە ڕاستیدا هیچ ڕیگایەکی متمانە پێکراو نیە بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی کۆتایی بداتە دەستەوە.

چەند فەکتەرێکی جیاواز دەور دەبینن لە ڕێژەی گەشە  و بەرزی باڵای منداڵ و لەوان ئەندازەی درێژترین ئێسقانی قاچی لە بەشی سەرەوەی ڕان و هەروەها، ڕەگەز، هۆرمۆنات، تەندروستی منداڵ بە گشتی و چۆنیەتی خواردنەکانی.

لێکدانەوەی خێرا

کاریگەری قیاس و ئەندازەی پێ منداڵان لە سەر بەرزی باڵایان لە تەمەنی گەورەساڵیدا

ڕۆبێرت ڕاشل و جانستۆن و پەتریشیا کۆبی لە سەر ئەو بڕوایەن، کە پێوەندییەکی لاواز هەیە لە نێوان ئەندازەی پێ هەرزەکاران و ڕێژەی کۆتایی بەرزی باڵایان. بەڵام دەکرێ بە دووبەرانبەر کردنی ئەندازەی پێ و زیاد کردنی 50 ژمارە لە سەری ڕێژەیەکی خەمڵێندراو بۆ ئەندازەی کۆتایی گەشەی باڵای منداڵ دەست دەکەوێت. بۆ نموونە ئەگەر ئەندازەی پێ منداڵەت 10 بێت، لەوانەیە ڕێژەی کۆتایی گەشە کردنی بەرزی باڵای لە دوای تەمەنی هەرزەکاریدا، نێزیک بە 70 بێت.

Related Posts

وەڵامێک بنووسە